ئەمڕۆ 13-4-2015 بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێرو بەرێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونسیف لە عیراق و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەبنکەی تەندروستی شادی شاری هەولێر هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بەرێوەچوو.
لە وتەیەکیشدا وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەگرنگی بەرێوەچوونی هەلمَەتەکە کرد بۆ هێشتنەوەی هەرێم بە پاکی و دوور لە نەخۆشی ئیفلیجی و نەخۆشیە گوازراوەکان.
وتیشی: "خۆشبەختانە لەساڵی 2001 وە تائیستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان تۆمارنەکراوە ئەمەش ئەوە دەردەخات لایەنی هۆشیاری و ڕۆشنبیری خێزانەکان بەرزبۆتەوه و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ڕۆڵی گرنگیان گێراوە لەم بوارە".
وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند: "ئەم هەلمَەتە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە کە ژمارەیان (765965) منداڵی هەرێمی کوردستانە، لەگەڵ (140934) منداڵی ڕاگوێزراو پەنابەر".
لە ڕێگەی (2201) تیمی پزیشکی ئەم هەڵمەتە ئەنجامدەدرێت کە پارەی تێچووی (51731500) دۆلارە بەهاوکاری هەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونسف.
- 13-04-2015