چوارشەممەی سوور یان سەری ساڵ، چوارشەممەی سەری نیسان، ڕۆژی ئافراندن و دەستپێکردنی ژیان و هەبوون و گەردوون، جەژنی کوردستانە. چەژنی جڤاکی ئێزیدی، خاوەن واتایێکی ئایینی و مێژوویی یە. ئایینی ئێزیدی یەکێکە لە ئایینەکانی هەرە کۆنی کوردستان و جیهانە. چوارشەممە سوورەیش جەژنێکی گەورە و واتاداری دەستپێکی ژیان و هەبوونیەتی.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کنک، ئەم جەژنە لە جڤاکی ئێزیدی، گەلی کورد و تەواوی گەلانی کوردستان و هەرێم پیرۆز دەکات.
ئێمە بەو هیوایەین کە جەژنی چوارشەممەی سوور بە گوێرەی واتاکەی، نرخ و پیرۆزیە مێژووییەکەی، ئایین و باوەڕیەکەی و کۆمەڵایەتییەکەیەوە ببێتە پێگە و ئەساسی ئاشتیەکی نمونەیی نێوان کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و گەلان دا.
ئێمە جەژنی چوارشەممەی سوور و سەرساڵی ئەمساڵ لە ناو بارودۆخێکی خەمگینیدا پێشوازی لێ دەکەین. ئەو کارەساتەی کە بەسەر گەلەکەمان لە شەنگال هات، هەرگیز لە یاد ناکریێت. ئەو کارەساتەی تاوەکو ئێستایش بەردەوامە. هێشتا نیوەی شاری شەنگال لەژێر داگیرکەری هێزی دڕندەی داعش دایەو، هێشتا زۆرێک لە مرۆڤەکانمان لەناو دەستە چەپەڵەکانیان دا دەنالێنن، هێشتا زۆرینەی خەڵکی شەنگال کۆچبەرن و لەنێو بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. لەبەرامبەر ئەو هێزە وەحشەتناکەی داعش بەرخوەدان و خۆڕاگری هێزەکانمان بەردەوامە و لەو باوەڕەداین کەلە ماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن و ڕزگاریمان پێ دەگەیەنن.
هەر وەک ئاشکرایە کە گەلی کوردیش لە ناویاندا، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پرۆسەیەکی مێژوویی دا تێدەپەڕێ. لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆرشی گەل هەیە، لە وێ و لە باشووردا شەڕی پاراستن و دژی داعش بەردەوامە، لە باکووری کوردستان پرۆسێسی چارەسەریی دیموکراتیک هەیە. دوژمنانی گەلی کورد لەهەمان کاتدا کە دوژمنانی کۆمەڵ و گەلانی هەرێمەکەیشن. لە تێکبردن، ڕوخاندن، وێرانکاری، قڕکردنی فیزیکی و کەلتوری دا درێغی ناکەن. لەهەمان کاتیشدا گەل و پێکهاتەکان لەیەک جیاناکاتەوە و چاوناپۆشێ. بۆیە گەلی کورد، گەلانی کوردستان هەمووی، خاوەنی هەر باوەڕیەک بێت، پێویستە بە بەرپرسایەتیەوە لە بەرامبەر ئەم دۆخە تێبکۆشن. دەبێ لە دژی دوژمنە دڕندانەو داگیرکارانە لەناو یەکیەتیەکی دڵسۆزانە دا ببزوێن، لەگەڵ یەکتر و لە پێناو ژیانێکی شەڕەفمەندانە بۆ ئایندەیەکی سەرفرازانە، بەپیێ نرخ، واتا و پیرۆزیەکانی مێژوویی لە تێکۆشاندا بەردەوام بن.
بە ئازادی و بەختەوەری پیرۆکردن و یادکردنەوەی جەژنە و بۆنەکانمان، بە سەرکەوتنمانەوە گرێدراوە و پەیوەستە. واتاو مانای چوارشەممەی سووریش، ئەم بەرپرسیارەتی و باوەڕیە لە ئێمە دەخوازێت.
بەو هیوا و داخوازیەوە، ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کنک جەژنی چوارشەممەی سوور – سەری ساڵ – چوارشەممەی سەری نیسان لە جڤاکی ئێزیدی و ئێزیدیخان، گەلی کورد و تەواوی گەلانی ناوچە و هەرێمەکە پیرۆز دەکەین.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کنک
15.04.2105 - برۆکسل