سەرەتا خوێنی برینەکانی ئەنفال لەجەستەی ئێمەی گەرمیانی دەتکێ،مەینەتیەکانیشیان لەپێش چاوی ئێمەیەو، هاوارەکانیشان پێش هەموو کەس گوێی ئێمە دەزرنگێنێ، کوانێ منتان لەچ بۆنەیەکدا بینیووە بەشداربم؟ کەی باوەڕم بەبەشداری زۆربەی مەراسیم و بۆنەکان هەبووەو هەیە؟ جگە لەم بونەی کۆس کەوتنەی گەرمیان کەهاوارو ناڵەی ژن و منداڵ و خەڵکە مەزڵومەکەی عەرشی کۆنکرێتی و سەنگەری ئاسنینی بەعسی ڕوخاندو خودای گەورە تاج و تەلاری تێکدان...
بەشداری ساڵانەو هاوخەمیمان لەگەڵ کەس و کاری لەبیرکراوی ئەنفال و هاتنی م عەلی باپیر لەهەولێرەوە بۆ ئێرە، جگە لەڕێز بۆ کەس و کاری ئەنفالەکان چ مانایەکیتر دەبخشێ، درۆکردنتان لەپای چی؟کوانێ کێن ئەوانەی ئێمەیان لەمەراسیمەکە دەرکرد؟!ئەگەر دوسێ کەسێک گلەییەکیان لەئێمە هەبوبێ و سەدانیش لەدەسڵات بەچ تەرازوو پێوانەیەک کێشاتان و کرتانە قسەی کەس و کاری ئەنفالەکان و بەو شێوەیە لەڕاگەیاندنەکاندا گەورەتان کردو ئێمەتان تۆمەتبار کرد؟
شەرمە بۆ خەڵکانێک شەڕی خۆیان بەناوی کەسانێکی کۆس کەوتوی جەرگ بڕاوی ئەنفال بکەن و لەوەشدا زوڵمیان لێ بکەن و وای نیشانی خەڵک بدەن کەئەوانە ڕێزی خەڵکانێک ناگرن کەڕێزیان گرتون و بەشداری ماتەمینیەکەیان بوون، ئەگەر ڕاست دەکرێت لەگەڵ کەس و کاری ئەنفالدا باجاش و ئیستخبارات و مستەشارەکانی تاوانبار بەکەیسی ئەنفال دادگایی کەن یان هیچ نەبێ سزایەکی دەرونیان بدەن، بالەکۆمەڵگادا بناسرێن و بەکەم تەماشا بکرێن یاخود وەک شیعەکان یاسای ڕیشەکیش کردنیان بۆ دەرکەن لەحزبەکاندا دەرکرێن و پۆستیان نەدرێتێ بەکورتی بەشداری و هاوخەمیمان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدانی مەزڵومی بەناو ئەنفال بەسە بۆ دەم کوت کردن و وەڵام دانەوەی پڕوپاگەندەی ئەو ناحەزو موغریزانەی کەدەیانەوێ لەڕاگەیاندنەکان ئەو باسە تێکەڵ بەباسی سرودی ئەی ڕەقیب بکەن و هەڵنەسانەوەمان بە بێ ڕێزی بەرابەر ئەوان پیشان بدەن!
سرودی ئەی ڕەقیب باسێکی جیاوازەو هیچ پەیوەندی بەم بابەتەوە نیە،ئەگەر بمان زانیبایە ئەو سرودە لێ دەدەن ئێمە نەدەچوین؟بەرنامەکەیان بۆ ناردین و ئەو باسەی تێگا نەبوو؟ ئەو سرودە سوکایەتی ئاشکرای تێدایە بەرانبەر بەدین و بیروباوەڕمان ناتوانین قبوڵی بکەین و هیچ پەیوەندیەکی بەئەنفالەوە نیەو تێکەڵکردنیشی بوهتانێکی ناڕەوایە،ئێمە کوردستان مان خۆش دەوێ بەڵام دینمان و ئاینمان نیە،باوک و براو منداڵ و خێزانەکانمان خۆش دەوێ و هیچیان دین و ئیمان مان نین،دین و ئاینمان تەنها ئیسلامە ئەو بیرە هەڵەیەمان نیە هەرچیمان خۆش بوێ بیپەرەستین ئیمە تەنها خودا دەپەرستین و خاک پەرست نین.