کۆی کوژراون لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانی سوریا کە لەئاداری 2011ەوه دەستیپێکردوە، گەیشتۆتە 220 هەزار کەس کە تێیاندا 11 هەزار منداڵ هەن.
ئاوێنەنیوز: بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریی، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە 220 هەزارو 271 کەس کوژراون، کە یەکەمین کوژراو لەشاری درعابوە لە18ی ئازاری 2011 دواین کوژراویش لە15ی نیسانی 2015 تۆمارکراوە.
وردەکاریی کوژراوەکانیش بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئه و ڕێکخراوە بەم شێوەیەیە: 67 هەزار 293 کەسی مەدەنیی، 39 هەزارو 848 چەکداری ئۆپۆزسیۆن، 28 هەزارو 253 جیهادیی، 46 هەزارو 843 چەکداری دەوڵەت، 34 هەزارو 872 چەکداری سەر بەئەسەد هەروەها 3 هەزارو 162 کەس کە شوناسیان دیار نەبوە.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریی ڕێکخراوێکی چاودێریی نزیک لەئۆپۆزسیۆنی سوریایه و بنکەکەیان لەلەندەنه و ئه و زانیارییانەی لەرێی تۆڕێکی فراوان لەئەندامانی و چالاکوان و سەرچاوەی سەربازیی و پزیشکیی سوریی وەرگرتوە.
لەنێو ئه و کوژراوانەشدا، 11 هەزارو 21 منداڵ هەن، هەروەها 7 هەزارو 49 ژن لەسەرو تەمەنی 18 ساڵەوه.
- 17-04-2015