لە ساڵی ڕابردوودا 819 کەس لە سێدرارە دراون، و لەو ژمارەیەش 71 کەسیان کوردن.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاویکردەوە، لە یەک ساڵی ڕابردوودا 819 کەس لە سەرانسەری ئێران لە سێدارە دراون کە لەو ڕێژەیە 71 کەسیان کورد بوون.
چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایانگەیاند، تەنها لە ماوەی بیست ڕۆژی ڕابردوودا شەست کەس لە ئێران لە سێدارەدراون کە ژمارەیەک لەو کەسانە لەلایەن بەرپرسانی دادوەرییەوە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.
هەربەپێی ئامارەکە هەشت زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بڕیاری لە سیدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە و لە ئێستاشدا 27 چالاکی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئێراندان و بڕیاری لە سێدارەدانیان بەسەریاندا سەپێندراوە.