بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەبۆنەی یادی 39 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان پڕە لەو لاپەڕانەی کە ئێوەی لاوان و قوتابی و خوێندکارانی کوردستان خاوەنی شانازییەکەیانن، قوربانیدانی لاوانی وڵاتەکەمان لەپێناو بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەمان، هۆیەکی سەرەکیی مانەوە و سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەمانە.
وەکچۆن ڕۆڵی خوێندکاران و قوتابیان و لاوان لەو خەبات و تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی کاریگەر بووە، ئێستاش کە گەل و وڵاتمان بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە بۆتەوە و لە شەڕێکداین کە شەڕی مان و نەمانە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیارتر و گرینگترە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەتان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە. گەلێک خاوەنی نەوەیەکی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بێت ئاییندەیەکی گەش چاوەڕوانیەتی.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
26ی4ی2015