سەڵاح ئیبراهیم محەمەدئەمین ناسراو بەسەڵاح دیلمانی لە سالی 1963 لە گوندی دیلمانی سەربە شارەدێی قەسرێ لە دەڤەری بالەکایەتی لە دایک بووە.
لە ساڵی (1976) پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) لە هەمان ساڵ بەهۆی شەهید (شێرزادی برای) کە ئەو کات (پ.م) بوو لە مەفرەزە سەرەتاکان ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ (باوک و دایک و دوو برای دەستگیر کراون) تاوەکو ساڵی (1977) لە زیندان ماوەتەوە.
دوای ئازادبوونی لە ساڵی 1977 پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەدەڤەری باڵەکایەتی و بناری #قەندیل# لە هەرێمی 7ی باڵەکایەتی دەبێتە پێشمەرگە لای شەهیدی فەرماندە (هەڵۆی قەندیل) ئەحمەد مەولود. هەموو پلەی سەربازیەکانی بەلێهاتووی خۆی بڕیوه، لە ساڵی (1979) کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لەکەرتی شەهیدی فەرماندە ئەحمەد مەولود، لە ساڵی (1983) کراوە بەجێگری کەرتی تیپی (78) ی کارۆخ تاکو ساڵی (1985) جێگری کەرت بووە. لە ساڵی (1985) کراوە، بە فەرماندەی کەرتی (5) ی گەڵاڵەلەتیپی (78) ی کارۆخ تاوەکو ساڵی (1988).=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85274/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=سەڵاح دیلمانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85274/0007.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی (1988) لەدوای ئەنفالەکان بەفەرمانی شەهیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی و کاک کۆسرەت کراوە، بە جێگری یەکەی کارۆخ لە مەفرەزە پارتیزانەکان، تاوەکو ساڵی (1989) بەردەوام بووه.
لە ساڵی (1989) بە ئەمری بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری کراوە، بەجێگری تیپی 41ی قەندیل.
لە ساڵی 1991 کراوە بە فەرماندەی تیپ تاوەکو ساڵی (1992) ، لە هەمان ساڵدا کراوە بەجێگری بەتالیۆنی قادر خەبات.
لە ساڵی (1993) بەبریاری مەکتەبی سیاسی کراوە بە جێگری فەوج.
ساڵی (1994) دووبارە بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی کراوە فەرماندەی بەتالیونی پێشمەرگە دێرینەکان لە سنووری باڵەکایەتی و شارۆچکەی #سۆران#.لە ساڵی (1995) کراوە بەجێگری لەشکری (11) ی باڵەک تاوەکو ساڵی (1996) بەردەوام بوە.
لە ساڵی (1996) بە ئەمری هەڤاڵی بەڕێز جەنابی #مام جەلال# کراوە، بە سەر لەشکری (11) ی باڵەک تاوەکو ساڵی (1998) بەردەوام بوە.
ساڵی (1998) بە فەرمانی بەڕێز مام جەلال کراوە، بە کارگێڕی مەڵبەندی (6) ی سۆران تاوەکو ساڵی (2000) بەردەوام بوە.ساڵی (2000) کراوە بە فەرماندەی لەشکری (11) ی باڵەک تاوەکو ساڵی (2002) بەردەوام بوە. لە ساڵی (2002) بە ئەمری بەڕێز مام جەلال کراوە بە ئەندامی فەرماندی گشتی تاوەکو ساڵی (2004) بەردەوام بووە، لە ساڵی (2004) تا ڕۆژی شەهیدبوونی وەک فەرماندەی لیوای (118) ی باڵەک بەردەوام بووە.
شەهید سەڵاح ساڵی 2001 بەشداری خولی فەرماندەیی تایبەتی کردووەو بۆتە ئەفسەر دوا پلەی لیوا بوە.
لە بنەماڵەکەی جگە لە خۆی شەهید (مەجید دیلمانی) برای و شەهید (مام هەژار) ی مامی، شەهیدی سەنگەری کوردایەتین. شەهید جگە لەوەی فەرماندەیەکی ئازا بوو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویست بووە، دیلمانی ساڵی (2013) سەردانی ماڵی خوای کردووە.
لەدوای خۆی پێنج کور و 2 کچی بە یادگاری بۆ کورد و کوردستان جێهیێشتون بە ناوەکانی (هێرش و شێرزاد و مەجید و سەنگەر و سەرباز و مژدە و باجوان) .
لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، بەشداری دەیان نەبەردی کەموێنەی وەک شەڕەکانی (گابیرێز و هەڵەموند و داستانی ڕزگاری و قەیوان ماوەت و کارۆخ و گرتنی سەری ڕەش و سادر و چەکوچ و داستانی کۆڕێ و ئازادکردنی شاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستان) دیلمانی پارێزەرێکی دڵسۆزی نیشتمان بوو لە هەموو سەنگەرەکانی پاراستنی خاک و یەکێتی دا شاخە ورە بوو.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی #داعش# وەک فەرماندەی لیوای (118) باڵەک و جێگری میحوەر کە لە سەرجەم میحوەرەکانی (#جەلەولا# و سەعدیە، قەرەتەپە، کەرکووک، مەلا عەبدوڵڵا، تەلوەرد، مەکتەب خالید، #داقوق#) بەشداری کردووە، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە شکست پێهێنانی تیرۆریستانی دژی مرۆڤایەتی.
ڕۆژی 12-05-2015 لە ناوچەی عەتشانە لیوا سەڵاح دیلمانی ئامر لیوای 118-ی باڵەک لەگەڵ ئەفسەرێک و پێشمەرگەیەک کە پاسەوانی محەمەدی حاجی قادر بووە لەکاتی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو شەهید بوون.