خەندان محەمەد ئیسماعیل
یەکشەممەی داهاتوو، هاوڵاتیانی تورکیا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 550 ئەندامی 25هەمین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیان. پڕۆسەی ئەم جارە بە یەکێک لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی مێژووی کۆماری تورکیا دادەنرێت. بە تایبەتی بۆ پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازە، چونکە بۆ یەکەم جارە لەبری کاندیدی سەربەخۆ، وەک پارت بەشداری دەکات.
25 پارت و 165 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن.
هاوڵاتیانی کۆماری تورکیا لە هەر 81 پارێزگاکەی تورکیا و 112 نوێنەرایەتی لە 54 وڵاتی جیهان دەنگ دەدەن.
53 ملیۆن و 741 هەزار و 838 دەنگدەر لە ناوخۆی تورکیا و دوو ملیۆن و 867 هەزار و 458 لەدەرەوەی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە.
ملیۆنێک و 47 هەزار و 192 دەنگدەر بۆ یەکەم جار دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
رێژەی کاندیدە ژنەکان لەم هەڵبژارنەدا، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) زۆرترین ژنی کاندید کردووە و مەهەپەش کەمترین کە بەم جۆرەیە.
ئاکپارتی 18% و 99 ژن
جەهەپە 18% و 103 ژن
مەهەپە 9% و 50 ژن
هەدەپە 48% و 248 ژن
لە تورکیا ژنان بۆ یەکەمجار لەساڵی 1935دا بەشدارییان لە پڕۆسەی دەنگداندا کرد و کاندیدی تایبەت بە خۆیان هەبوو. لە ساڵی 1935دا 17 و لە 1939دا 16 و 1943دا 16 ژن بوون بە پەرلەمانتار.
رێژەی زۆرترین دەنگدەر لە شار و ناوچەکانی دەنگدان بەم جۆرەیە.
شارەکان:
ئیستانبوڵ 10 ملیۆن و 231 هەزار و 703 دەنگدەر
ئەنکەرا 3 ملیۆن و 703هەزار و 253 دەنگدەر
ئیزمیر 3 ملیۆن و 85 هەزار و 404 دەنگدەر
بورسا 2 ملیۆن 28 هەزار و 417 دەنگدەر
ئەدانا ملیۆنێک و 407 هەزار و 328 دەنگدەر
ناوچەکان:
ناوچەی چانقایای ئەنقەرە 477 هەزار و 894 دەنگدەر
ناوچەی کێچی ئۆرەنی ئەنقەرە 633 هەزار و 679 دەنگدەر
ناوچەی ئۆسمانگازی بورسا 596 هەزار و 48 دەنگدەر
سەیحانی ئەدەنا 529 هەزار و 658 دەنگدەر
کوچوک چەکمەجەی ئیستانبوڵ 529 هەزار و 658 دەنگدەر
ریکۆردی بەشداری کردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی مێژووی کۆماری تورکیا
زۆرترین 1978 -_ 93.3%
کەمترین 1969 64.3%
دواین 3 هەڵبژاردن
2014 سەرۆکایەتی کۆمار 73.7%
214 شارەوانییەکان 89.2%
2011 پەرلەمان 87.2%
- 31-05-2015