لەیادی دوو ساڵەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی دەسته و دەسپێکردنی پرۆسەی دامەزراندنی دەستەی دەسپاکی بەپێویستی دەزانین چەند ڕاستیەک بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەینەوە. ئێمە لەسەرەتای پرۆسەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی undp وچەند شارەزایەکی نێودەوڵەتی هەوڵمانداوە کەدەستەیەکی کارا و بەپێی ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان دابمەزرێنین، بڕواشمان وایە بەپێی ئەزموونی هاوشێوەکانمان ئەو پرۆسەیە ئەگەر له بارودۆخێکی ئاسایدا بەڕێوەبچێت و هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین بکرێت ئەوە دوو ساڵمان پێویستە بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە تەواو بکەین و بتوانین بکەوینە کارکردن بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکانەی لە یاسایی ژمارە 3 ی ساڵی 2011 بۆمان دیاری کراوە. - بارودۆخی بابەتی: دەستپێکی کارکردنی دەستە کەوتە ڕۆژانی کۆتایی خولی سێیەمی پەرلەمان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەم کە ئەو پڕۆسەیە تا مانگی 4ی ساڵی 2014 بەردەوامی هەبوو، لەوڵاتی ئێمە لەوکاتانەدا زۆربەی کارەکان دەوەستێت یان بەخاوی دەڕوات ئەوەش کاریگەری سلبی زۆری لەسەر کاری ئێمە هەبووە. - بارودۆخی خۆیی بۆ دامەزراندنی هەردەزگایەک پێویستیمان بە یاسایەک هەیە ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەو دەزگایە بەڕوونی دیاری بکات ئینجا پێداویستیە مرۆیی و ماددییەکان دێت کەیاساکەی ئێمە کۆمەڵێک کەم و کوڕی زۆری تێدابوو سەرەتای کارەکانمان بە ئامادەکردنی ڕەشنوسی هەموارکردنەوەی دەستی پێکرد بەهاوکاری پسپۆرانی یاسا و ڕێکخراوی undp و لەکۆتای مانگی شەش ئامادەبوو، بەڵام بەهۆی تەواو بوونی خولی سێیەم بە ئاکام نەگەیشت و کەوتە خولی چوارەم سەرئەنجام ئەو پرۆسەیە گەیشتە کۆتایی و لەڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە کە هەوڵی دووم ماوەی ساڵێکی خایاند، واتە زیاتر لە 20 مانگ بەدوای ئەو هەموارکردنەوەیەبووین کە بەشێکی زۆری پێویستیەکانی ئێمەی دابینکرد نەک هەمووی. - لایەنی ماددی ئێمە بودجەیەکمان بۆ دیاریکرا لە 01-08-2013 تەنها 4 مانگ کەمتر لە1/4ی(یەک لەسەر چوار)ی ئەو بڕەمان خەرجکرد بۆ بنیادنانی دەستەکە، لەسەرەتای ساڵی 2014 کەوتینە ئەو قەیرانەی تا ئێستا بەردەوامە بەشێوەیەک نە لەساڵی 2014 نە لەساڵی 2015 بودجە لە کوردستان نەبووە کە ئەوە کاری سەرجەم دام و دەزگاکانی تری پەکخستووە بەئێمەشەوە کە تائێستا لەقۆناغی دامەزراندنین. - لایەنی مرۆیی: بەهۆی نەبوونی ئەزموونی پێشوو کارمەندی پسپۆر لەو بوارە زۆر کەمە ئەوەشی هەیە پێویستی بە ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی تواناکان هەیە ئێمە بەردەوام خەریکی ئەو ئەرکەین بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و خۆماڵیەکان. - لایەنی ڕێنماییەکان: دەستە تا تەواوبوونی پرۆسەی دامەزراندنی بەڕێوبەرە گشتیەکان کە تا کۆتای 2014 تەواو بوو ئینجا توانی بەشێک لەو ڕێنماییانە تەواو بکات لەوانە پەیڕەوی ناوخۆ و ڕێنمای دەستکەوتی ناڕەوا بەبنماکانی لێکۆڵینەوە کە لەسەرەتای ساڵی 2014 دەستمان پێکرد، سەرەڕای ئەوەش ئێمە بە کادیرێکی زۆر کەم دەستمان بەکار کرد بەتایبەت لەلایەنی خۆپارێزی و لەمانگی 2 ساڵی 2014 بەتەنها سێ کارمەندی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت دەستی کرد بەدابەشکردنی فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان کە ئەو پڕۆسەیە لەساڵی 2014 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا نزیکەی 99% ی فۆڕمەکانی بەرپرسان وەرگیراوەتەوە و پڕۆسەی وردبینی لەو فۆڕمانە دەستی پێکردووە. لایەنی لێکۆڵینەوە له کەیسەکانی گەندەڵی کۆسپێکی گەورە لەبەردەم دەستە نەبوونی دەسەڵاتی دامەزراندنی لێکۆڵەرەوەبوو، بەپێچەوانەی سەرجەم دەستەکانی هاوشێوە ئێمە بەدەستەی دەسپاکی عێراقەوە کە نزیکەی 900 لێکۆلەری هەیە ئەوە وایکرد پڕۆسەکە زۆر بەخاوی بەرێوەبچێت سەڕەرای تەرخانکردنی ژمارەیەکی تر لە لێکۆلەرەوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بەسوپاسەوە، بەڵام تائێستا وەک پێویست نیە جگە لەوەی پڕۆسەی تەرخانکردنی (تەنسیب) بواری ڕاهێنان و خولی بەردەوام بۆ ئەو لێکۆلەرانەکراوەتەوە، چونکە تاوانەکانی گەندەڵی تاوانی ئاسایی نین و بەڵکو بەزیرەکی دەکرێت پێویستی بەشارەزای زۆر هەیە کە ئەوە تەنها بەڕاهێنان دەکرێت. ئێمە سەرەڕای ئەو گرفتانە لایەنی ماددیش گرفتێکی ترە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستای هەرێمی کوردستان که پرۆسەی کردنەوەی ئۆفیسەکانی دەستەی ڕاگرتووە لەپارێزگاکانی هەرێم و سەرجەم چالاکیەکان وەستاون یان بە خاوی دەڕوات. ئێمە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە سەڕەرای ئەو گرفتانە بەردەوامین بۆ پرۆسەی دامەزراندنی دەزگایەکی پڕۆفیشناڵ و شارەزا بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و خەریکی پتەوکردنی پەیوەندییەکانین لەگەڵ سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێم و لەدەرەوەش پەیوەندی باڵامان لەگەڵ دەستە هاوشێوەکانمان دروست کردووە. لە ئێستادا دەیان کەیسی گەندەڵی لەقۆناغی لێکۆلینەوەدایە لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر و سلێمانی و دهۆک). ڕاستە بارودۆخی شەڕ و قەیرانی دارایی کاریگەری گەورەی لەسەر بەرنامەکانی ئێمە هەبوو لەزوتر تەواوکردنی قۆناغی بنیادنان، بەڵام بەردەوامین لەسەر ئەو ئەرکە، ئێمە پێمان وایە پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێت خەمی هەموان بێت گەندەڵی لەتیرۆر ترسناکترە دەبێت هەوڵی هەموو دام و دەزگاکان بۆ بنبڕکردن چڕبکرێتەوە لەڕێگای ستراتیژیەتێکی نیشتمانی کە دەستەکەمان کار بۆ ئامادەکردنی دەکات پێش کۆتای ئەمساڵ.
دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان