دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەمە 7ی حوزەیرانی 2015، هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەرتاسەری تورکیا دەستی پێکرد، دوای جیاکردنەوەی دەنگی پارتەسیاسیەکانی ئه و وڵاتە بە پێی دوایین ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان لەسەرتاسەری تورکیا بەم شێوەیەبوو:
HDP: 13%
AKP: 41.7%
JHP: 25.2%
MHP: 16.8%
جێی ئاماژەیە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وێڕای تێکشکاندنی بەربەستی 10% و بەدەستهێنانی نزیکەی 13% ی دەنگەکان لە سەرتاسەری تورکیادا کە دەکاتە نزیکەی 80 کورسی پەرلەمانی ئه و وڵاتە، توانی زۆرینەی دەنگەکان و کورسیەکانی باکووری کوردستان بۆخۆی مسۆگەر بکات.
رێژەی دەنگەکانی لیستی هەدەپە لە ناوچە کوردییەکان بەم شێوەیەبوو:
جولەمێرگ: 87% سەرجەم سێ کورسیەکەی بەدەستهێناوە.
شرناخ: 85% سەرجەم چوارکورسیەکەی بەدەستهێناوە.
ئامەد: 78%،لە کۆی 11 کورسی ئه و شارە 10 کورسی بەدەستهێناوە.
ئاگری: 78% سەرجەم 4 کورسیەکەی بەدەستهێناوە.
باتمان: 77% لەکۆی چوار کورسی سێ کورسی بەدەستهێناوە.
وان: 73% لە کۆی 8 کورسی ئه و شارە 7کورسی بەدەستهێناوە.
ماردین:72.5% لە کۆی 6 کورسی ئه و شارە 5 کورسی بەدەستهێناوە.
موش: 70% لەکۆی سێ کورسی دوو کورسی بەدەستهێناوە.
سێرت: 65% لەکۆی سێ کورسی دوو کورسی بەدەستهێناوە.
بتلیس: 60% لەکۆی سێ کورسی دوو کورسی بەدەستهێناوە.
دەرسیم: 60% سەرجەم دوو کورسیەکەی بەدەستهێناوە.
ئیدر: 56% سەرجەم هەردوو کورسیەکەی بەدەستهێناوە.
قەرس: 44% لەکۆی سێ کورسی دوو کورسی بەدەستهێناوە.
چەولیک: 40.5% لە کۆی سێ کورسی یەک کورسی بەدەستهێناوە.
ئورفا: 38.3% لە کۆی 12 کورسی 5 کورسی بەدەستهێناوە.
ئەردەهان: 30% لەکۆی دوو کورسی یەک کورسی بەدەستهێناوە.
ئادیامان: 22% لە کۆی 5 کورسی یەک کورسی بەدەستهێناوە.
ئەرزروم: 17.5% لە کۆی 6 کورسی یەک کورسی بەدەستهێناوە.
عەنتاب: 15% لە کۆی 12 کورسی ئه و شارە 2 کورسی بەدەستهێناوە.
لە ئەستەنبوڵیش: 13% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بووەتە خاوەنی 11 کورسی له و شارە.
- 08-06-2015