بەڕێز / پەرلەمانی کوردستان
بەریز /سەروکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز / وەزارەتی پەروەردە
سڵاوی زانست و خەبات...
بەڕێزان.... ساڵانە لەگەڵ دەست پێکردنی تاقی کردنەوەی وزاری قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەنگۆی ئاشکرا بوون و بازرگانی کردن بە پرسیاری تاقی کردنەوەکان بڵاو دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی دوو دڵی و دڵە ڕاوکێ لای خوێندکاران، بەداخەوە ساڵانە ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە
ئەم ساڵیش لەگەڵ دەسپێکردن بەتاقی کردنەوەکان چەند کەسێک دەسگیر کران و بەڵگەی دزەکردن و ئاشکرا بوونی پرسیارەکان بڵاو بۆوە، بۆیە ئێمە لەکۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان داواکارین وەزارەتی پەروەردە کاری جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بکات بۆ ئەوەی ماندوو بوون و شەو نخونی خوێندکاران بێ ئەنجام نەبێت، لەهەمان کات دا نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لە هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنییەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە شێوەیەکی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران ناکەن هەر بۆیە پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خوێندکاران دەکەین کە ئەمڕۆ 6/25 لە خۆپیشانێک دا خستیانە ڕوو، بەڵام بەداخەوە مامەڵەیەکی نەشیاویان لەگەڵ کرا کە ئێمە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئیدانەی هەر هەڵسوکەوت و ڕەفتاریکی نامەدەنی دەکەین، داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵام و هەنگاوی جدیان هەبێت بۆ بەدەمەوە چوونی کێشەکانی خوێندکاران.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان مەکتەبی سکرتاریەت
25-06-2015