بەرِێز/سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەرِێزان/جێگرانی سکرتێری گشتی(ی.ن.ک)
بەرِێزان/کارگێرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
بەرِێزان/ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند
بەداخەوە ماوەیەکە لێرەو لەوێ کۆیلەیەکی هەڵپەرستی قەڵەم فرۆش، بەفیت و هانی مشەخۆرانی نێو یەکێتیی، خەریکی دروست کردنی دووبەرەکێیە لەنێوان کادرانی سنووری گەرمیان، لەژێر ناوی جیاجیای گەنجان و لاوان و ڕێکخراوی جۆراوجۆر..هتد. بەیاننامەی چەواشەکار بەرِاسپاردەی چەند مەسئولێکی نامەسئول، خۆی کردۆتە دەنگی نارەزایەتی سەبارەت بەگۆرِانکاری ئیداری سنووری گەرمیان، جار دەدات..
دیارە ئەم خۆ بەگەنج زانە بۆتە مایەی ڕِاونانی دەیان گەنج و دڵسۆزیی یەکێتیی، ئاشکراشە بەوشە بێنرخەکانی خزمەت بەکەسانێک دەکات، کەلەماوەی20و چەند ساڵی ڕابردوودا نمونەی نەشیاو و خراپ بوون لەنێو خەڵکی گەرمیان، کەگەندەڵی و دەستەگەری و خۆدەوڵمەند کردن و خزم و خزمینە پیشەی هەمیشەیان بووە، لەنێو ئەم سنوورە سەراپا سەوزەی جاراندا.
بەرِێزان لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەین کەپرۆسەی دیاریکردنی کەسانی شایستە بۆ ئەو پۆستانەی کەبەر حزبەکەمان کەوتووە زۆر بەشەفافی لەرِێگەی پێوەری شیاو و دڵسۆزی و خۆشەویستی لەنێو خەڵک، بەپێی سیڤی، لەنێو ڕێکخستنەکان و کۆمیتەتێکۆشەرەکان کەسەدان و هەزاران کەسوکاری شەهیدو پێشمەرگەدێرینەکان و زیندانە سیاسیەکانی یەکێتیی بەویژدان لەرێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی و شەفافەوە بریار دەدەن کێ بۆ کام پۆست بێت، دەست نیشان دەکرێت.
هەڤاڵان بۆ بەرچاو ڕوونی بەرِێزتان:-
1-بەرپرسی کۆمیتەکانی سنووری مەڵبەندی گەرمیان لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیتەکان، ئەو کادرانەن کەزیاتر لەساڵێکە لەسەر قوتی ماڵ و مناڵیان کرێی بارەگاکانی حزبیان دابینکردووەو بەوپەرِی دڵسۆزی و شەونەخەونی بۆ یەکێتییەکەیان هەمیشە لەمەیداندان، لەبەرامبەر خەڵکانێک کەزیاتر لە20وچەند ساڵێکە باوەشیان بەکورسیەکانیان کردووەو دەستبەرداری نابن، لەئێستاشدا کەلەژێر فشاری جەماوەر بەرەو ئارِاستەی ڕِاستەوە هەنگاو دەنرێت لەلادان و دانانی کەسانی شیاو لەشوینی شیاو ئەم برادەرانە هەناسە برکێیانە لەرێگەی ئەم کۆیلەوە تانە لەیەکێتییە خۆنەویستەکانی نێو یەکێتیی دەدەن.
2-بێگومان ئیدارەی گەرمیان پێکهاتووە لە(کەلار، کفری، خانەقین، ڕزگاری، باوەنوور)و..هتد، بۆیە دەبێت ئەم ئیدارەییە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کۆی ئەم ناوچەیە بکات و مافی هەموو لایەک وەک یەک لەبەرچاو بگرێت.
3-قسەسواوەکانی ئەم کۆیلەیە بەناوی گەنجانەوە بەهیچ شێوەیەک تەعبیر لەخواستی ڕاستەقینەی ئەو گەنجانە ناکات کەلەکایە زیندووەکانی نێو یەکێتیی ڕِۆڵی خۆیان دەگێرن و لەخەباتی بەردەوامدان، وتەکانی سەرەوەمان شایەتی ئیرادەی دەنگدەری ڕاستەقینەی یەکێتییەو بێ ئەملاو ئەولا دوایی قسەی کۆتایی خۆی دەکات و بریار دەدات.. ئەگەر واش نییە با ئەم کۆیلە بەناو گەنجە خۆی بەیان بکات؟
لەگەڵ ڕێزدا
گەنجە دڵسۆزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەرمیان
05-07-2015