خەڵکی گوندی (گەرمک)ی سەربە شارەدێی #تەقتەق# - شارۆچکەی کۆیە
پێشمەرگەی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بووە لە تیپی 86 ی دەشتی #هەولێر# لە چالاکیەکی کەم وێنەدا و شەڕێکی دەستەویەخەی قورس لەگەڵ کۆپتەر و جەیشی ڕژێمی بەعسدا لە مانگی 9 ی ساڵی 1982 کە ئەم داستانە لە تۆڵەی شەهیدکردنی هاوڕێکانیان شەهیدان (وشیار ئیلنجاغی) و (شەهید وریا) و (شەهید ڕێباز) بوو کە مانگی پێشتر و لە #08-08-1982# لەهەمان شوێن واتە لە (کەلی سوور) بەدەستی کۆپتەرەکانی ڕژێم شەهید کرابوون پێشمەرگەکان شەڕێکی مەزنیان لە تۆڵەی شەهیدانی هاوڕێیان کردەوە لە ئەنجامدا شەهید سەباح شەهید دەبێت.