وتەبێژی #وەزارەتی کارەبا#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لە سەر بەرهەمهێنانی کارەبا لەمانگەکانی نیسان ئایار و حوزەیران بڵاو دەکاتەوە، بەپێی ئه و خشتەیەش بێت سلێمانی لەسەجەم مانگەکاندا زۆرترین کارەبای نیشتمانی پێگەیشتووە.
یاسین حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە چەندین وێستگەی جۆراوجۆری بەرهەمهێنانەوەیە کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بنیات نراون.
یاسین حەسەن لە ماڵپەری ڕەسمی وەزارەتەکەی بڵاویکردوەتەوە: سەرجەمی وزەی بەرهەمهاتوو دەچێتە یەک تۆڕی کارەباوە و پاشان بەسەر شار و قەزاو ناحیە و گوندەکاندا دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ناوەندی هەرێم سەرپەرشتی ئه و دابەشکردنە دەکات لەسەر بنەمای یەکسانی لە ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی.
دەشڵێت: واتە لەسنووری هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک (کە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنتڕۆڵی پارێزگاکانی تێدایە) دەبێت ماوەی بوونی کارەبای نیشتمانی نزیک بێت لە یەکەوە (بەهۆی بارودۆخی تەکنیکی سیستمی کارەبا ناکرێت وەک یەک بن)، واتە بەرپرسیارێتی وەزارەتی کارەبایە کە ماوەی بوونی کارەبا لەهەرسێ پارێزگا وەک یەک بن.
ئەوەشی باسکردووە، دیارە خواستی کارەبای ئه و پارێزگایانە وەک یەک نین، لەبەرئەوە ناکرێت هەمان بڕی کارەبا بدرێتە هەرسێ پارێزگا، هەروەک لەناو یەک پارێزگادا ناکرێک هەمان بڕی کارەبا بدرێتە دوو ناحیە کە خواستی کارەبایان جیاوازە.
13-07-2015