لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هێزەکانی سەر بە حکومەتی ژنکوژ و مرۆڤکوژی ئاخوندان لە شاری بۆکانی خۆشەويست تيزابيان بە سەر و چاوی ژنانی کورددا کرد و تاوانێکيتريان بە سەر تاوانەکانی پێشووياندا کەڵەکە کرد. سۆسنە ئيسماعيلنەژاد و دووخوشک لە خانەوادەی (مەعروفی)يەکان و هاوسەری هونەرمەندێکی کورد ئەو چوار ئافرەتە گەنجە کوردەن کە لە لايەن هێزەکانی حکومەتەوە بە تيزاب پەلاماردراون و بە سەختی بريندارن.
لە نموونەيەکيتری تاوانی خەلافەتی ئيسلامی، بڕينی خۆراک و سووتەمەنی و دەواودەرمان و خزمەتگوزاری لە پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق (کامپی ليبرتی) بوو کە لە ڕۆژانی کۆتايی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان ڕووی دا. ئەويش لە گەرمای تاقەت پڕوکێندا بە پلەی 50 دەرەجە.
رۆژی ڕابردووش مامۆستايانی ئێرانی و لە ناوياندا مامۆستايانی کورد لەبەردەم پەرلەمانی حکومەت لە تاران کۆبوونەوە و داوای مووچەی مانگانی ڕابردوو و هەروەها ئازادکردنی مامۆستايانی زيندانيکراويان کرد. بە زيندانکردنی ئێران بۆ زۆرينەی هەرە زۆری ئاپۆرەی ئەو وڵاتەکە کە تووڕە و ناڕازين لە حکومەت،تاوانەی هەرە گەورەی خەلافەتی ويلايەتی فەقيهە و تا ئێستا بە مليۆن کەس زيندانی کراون و زياتر لە (100) هەزار کەسيش لە سێدارە دراون و چەندین نموونەی کۆمەڵکوژی و ژينۆسايديش لەسەر دەستی ئەو حکومەتە ئەنجام دراوە.
37 ساڵە ئێران بووەتە شوێنی ڕمبازێکی ديکتاتۆرييەتی مەزهەبی و خەلافەتی ئيسلامی حوکمی ئەو وڵاتە دەکات و ئێستاش بە پەرەسەندنی لە سوريا و عێراق و ناوچەکە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژيانی گەلان.
بە پشت بەستن بە ئەزموونەکان، ديکتاتۆرييەتی مەزهەبی و خەلافەتی ئيسلامی جۆری هەرە ترسناک و دزێوی ديکتاتۆرييەتە کە بە پاساوی دين و ئايين نەيارانی خۆی ژينۆسايد دەکات. لە کاتێکدا ئيسلام خۆی دينی ڕەحمەت و بەخشش و لێبوردەيی و خۆشەويستييە و دەسەڵاتدارانی ئەمجۆرە حوکمانە وەک ئامێرێک بە کاری دێنن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتيان..
بە کەوتنەوەی ناڕەوای حکومەتی ئيسلامی لە ئێران لە ساڵی 1979، گرتن و ئەشکەنجەدان و ئيعدامکردن و جۆرەکانيتری تاوانی دژ بە مرۆڤايەتی لەو وڵاتە سەری هەڵدا و خوێنی نەياران بووەتە خۆراکی ڕۆژانەی دەسەڵات و لەگەڵ ئەوەشدا، تاوان بە هەموو جۆرەکانيەوە و لە ناوياندا تيزاب کردن بە سەروچاوی ژنانی ئێرانی بووەتە ديمەنی دڵتەزێنی ژيان لە وڵاتە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی (ژنانی ئازاد)ی کوردستان، تاوانەکانی ئەمدواييانەی حکومەتی ئێران بە توندی شەرمەزار دەکەين و داوا لە هەموو لايەک و بە تايبەت ڕێکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی دەکەين بەرانبەر بە تاوانەکانی ئەم حکومەتە لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران هەڵوێستيان هەبێت.
تاکە ڕێگای ڕاست و درووست و ڕەسەن بۆ نەهێشتنی ئەمجۆرە تاوانانە، سياسەتی توند بۆ بنەبەڕکردنيەتی لە پێناو گۆڕينی دەسەڵات لە ئێران و پاک کردنەوەی سيمای شارستانيەت و ئيسلامی ڕاستەقينە. دانوستان لەگەڵ ئەم ڕژێمە، بووەتە هۆی درێژکردنەوەی تەمەنی خەلافەتی فەقيهی ئاخوندی. هەر بۆيە ئێستا کات گونجاوە بۆ کۆدەنگييەکی کردارييانەی بڕەڕ بەرانبەر بە حکومەتی ئێران. چون بەرێککەوتننامەی ئەتۆم و شکستی ستراتيژيانەی خەلافەت لە سەرخستنی پرۆژەی ئەتۆميەکەی، ئەم ڕژێمە بەرەو پوکانەوە دەچێت و لە قۆناغی هەرە لاوازی خۆيدايە..
کۆمەڵەی (ژنانی ئازاد)ی کوردستان
23-07-2015