نوێترین ئاماری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی چوار ساڵی شۆڕشی وڵاتەکەیدا زیاتر لە 240 هەزار کەس کوژراون و 30 هەزاری تر بێسەروشوێن بوون کە 12 هەزاریان منداڵن. ئەمە جگەلە کە ئاوارەبوونی چوار ملیۆن هاوڵاتیی تر.
روانگەکە کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە ڕونیکردووەتەوە، لەماوەی دوو مانگدا ژمارەی کوژراوەکان 10 هەزار کەس زیادیکردووە،
دوێنێ پێنجشەممە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری ڕوانگەکە بە ئاژانسی فرانسپێرسی ڕاگەیاند: "لەدەستپێکی شۆڕشەکەوە دژ بە ڕژێمی بەشار ئەسەد له مانگی ئازاری ساڵی 2011، 240 هەزارو 381 کوژراو، ئامارکراوە".
سەبارەت بە کوژراوانی هاوڵاتیانی مەدەنی، ئامارەکەی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە کە له و ماوەیەدا ژمارەکە زیادیکردووە و بۆ 71 هەزارو 781 کەس بەرزبووەتەوە کە 11 هەزارو 964یان منداڵن.
هەر لەناو ئه و ئامادارەدا هاتووە کە 42 هەزارو 384 کوژراو لەڕیزی گروپەکانی دژبە دەسەڵاتی بەشار ئەسەدن، هلە ئۆپۆزسیۆن و هەڵگەڕاوەکانی دژی بەشارو توندڕەوەکان و هاوڵاتیانی کورد.
ژمارەی ئه و توندڕەوە بیانییانەش کە لە سوریا کوژراون، گەیشتووەتە 34 هەزارو 375 هەزار کوژراو.
بەگوێرەی ڕوانگەکە، کوژراوانی سەربە هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد پشکی شێریان بەرکەوتووە کە 88 هەزارو 616 کوژراون واتە سێیەکی کۆی کوژراوەکان پێکدەهێنن، لەوانەش 50 هەزارو 570یان سەربازو 33 هەزارو 839 کوژراویان لەهێزەکانی بەرگری نیشتمانی و 903یان لەچەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و سێ هەزار و 304یان له و میلیشیا شیعانەن کە لە وڵاتانی ترەوە هێنراون.
- 07-08-2015