دوێنێ ڕێکەوتی 17-8-2015 لە کاتێکدا یادی 41 ساڵەیی شەهید بوونی (عادل یاروەلی) بوو بەڵام دەستێکی ڕەش و ترسنۆک و دوژمن هەڵساوە بە سووتاندنی وێنەی شەهید لە گەڕەکی عاشوور
(ئیمام قاسم) لەشاری کەرکووک.
ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید ئەم کارە ترسنۆک و دوژمنانەیە ڕسوا دەکەین و لە بیری ناکەین، ئەوانەی هەڵساون بە ئەنجامدانی ئەم کارە نا شرین و ترسنۆکانەیە، لەهەر شوێنک بن ئەبێت بە سزایی خۆیان بگەن.
ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە چۆن شەرم نایانگرێت، لەخەبات و تێکۆشانی شەهید عادل یاروەلی و ئەحمدە سووریاروەلی برای، شەهید عادل یاروەلی ئەو شەهیدەیە کە دوژمن بە شەهید بوونی هێشتا لە خۆی و احمدە سوور یاروەلی و بنەماڵەکەی ئەترسێ.کە هەموو ژیانیان لە پێناو خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان تەرخان کردووە، ئەم حەقیقەت هەموو خەڵکی بەشەرەفی شاری کەرکووک و گەلی کوردستان ئەزانن کە ئەحمدە سوور یاروەلی و عادل یاروەلی و بنەماڵەکەی کێن و چین. ڕۆژێک لە ڕۆژان خیانەتمان نەکردووە لە گەلەکەمان، سەربەرزین کە شکۆی خۆمانمان پارستووە لە هەر هەڵەیەک سوپاس بۆ خوای گەورە.
دڵگرانین و بەداغین و وا هەست ئەکەین دووبارە شەهید (عادل یاروەلی) یان شەهید کردەوە دووبارە هەمان جەلادەکانی زیندانی ئەبوغرێب لە سێدارەیان داوەتەوە. جاری یەکەم لەبەر چاوی باپیر و داپیرم لەسێدارەیاندا، لە پێناوی کورد و کوردستان، ئەمرۆ بەدەستی کورد وێنەکەی تێکدەدرێت لەبەر چاوی پارێزگارێکی کورداو خەڵکی کەرکووک.
کاری ترسنۆکانە هەر لەو کەسانە ئەوەشێتەوە کە ئەمرۆ ئەیانەوێت کوردستان ونەتەوەی کورد بە ئاقارێکی ترسناک بەرەن.
ئەو شەهیدەی لە پێناو سەربەخۆیی و شەرەف و کەرامەتی نەتەوەکەی گیانی خۆیی کردە قوربانی کورد و کوردستان لەوێنەکەی ئەترسن ؟
ئەم کارەی ئێوە ئەنجامتان داوە ئەو پەڕی نامرۆڤایەتی و ترسنۆکانە ولەرزۆکانەیە.
ئەوانەی دوژمنی پارتی و ڕێبازی بارزانین لەشەهیدەکانی ئەم ڕێبازە دەترسن. بۆیە پەلاماری وێنەکانیشیان ئەدەن.
لە کۆتای دا زۆر بەداغەوە. دوژمن تۆی نەسووتان بەڵام ئەو کەسانەی کە تۆ هەوڵدا بە ئازادی بژین تۆیان سووتان، خۆشەویستیم عادل یاروەلی لە ئێمە ببورە ڕوحت شادبێت کە وامزانی ساڵیادت بۆ ئەکرێت تۆ بە جوانە مەرگی لە تەمەنی 28 ساڵیت گیانت بەخت کرد، بەڵام دەستێکی ڕەش هەڵستاوە بە سووتانی وێنەکەت لە دژی پارتیمان تۆ شەهیدی کوردستانی نەک موڵکی یەک لایەن. ئەوانەی ئەوکارە بێ ڕەوشتیان کردووە ڕێزیان لە ماندوو بوون خەباتی تۆیان نەگرتووە کە پێش لە سێدارەدانت بە زیندووی چاوەکانی تۆیان دەرهێنا و نینۆکی دەست و قاچەکانتان دەرهێنا ئەنجا لەسێدارە درایت.
وەکو بنەماڵەی عادل یاروەلی داواکارین لایەنی پەیوەندی دار بەکاری خۆیان هەستن، داوا لە سەرکردایەتی پارتیمان ئەکەین کە بە ڕۆڵی خۆی هەڵبستێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی برینەکنمان کە ئێستا بریمنان کولایەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەر دوو برایی تێکۆشەری کورد و کوردستان ئەحمدە سوور یاروەلی و عادل یاروەلی و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان.
سەر شۆری بۆ دوژمن و ناحەزان و ترسنکۆ ڕەفتارەکان.
شوان ئەحمدە سوور یاروەلی
لە جیاتی بنەماڵەی شەهید عادل یاروەلی
18-08-2015