ناسنامەی باری شارستانی هونەرمەندی گەل مامۆستا (#تاهیر تۆفیق#).
ناسنامەکە دیار دەکەوێت ناوی سیانی بریتیە لە (تاهیر تۆفیق عەبدولڕەحمان).
نازناو: شێخانی.
دیارە نازناوی بنەماڵەی مامۆستا تاهیر شێخانی بووە کە ئەم نازناوە ناوی هۆز یاخود تیرەیەکی گەورەی ناوچەی کۆیە و هەولێرە کەوا ئەم هۆزە بە (شێخانی بن داسنی) ناسراوەن و بەوە دەناسرێنەوە کە ڕەچەڵەکیان ئێزیدی بووە و لە کۆندا ئێزیدی بووینەو لەپاشان بوون بە ئیسلام نازناوەکەشیان بۆ شوێنی باپیرانیان ناوچەی (شێخان) یاخود (میرگەی شێخان) دەگەڕێتەوە.
ناوی دایک: عیسمەت سەعد.