ساڵی 1965 لە گوندی (گعێتل)ی سەربە شارەدێی گوێڕ لەدایک بووە. لەساڵ 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی (شەمامک)ی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) دەکات ساڵی 1986 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە دەکات لە داستانی شەقڵاوە- هیران بەشدار دەبێت و بریندار دەکرت. بۆ چاڵاکی دەچێتە ناوچەی (#دیبەگە#) و لە شەڕێکی قارەمانانە لەگەڵ دووفەوجی عەسکەری ڕژێم بە برنداری دەکەوێتە دەستی دوژمن و دواجار لە 1987/9/5 لە سێدارەدەدرێت و دەگاتە کاروانی شەهیدان.