ڕۆژنیوز - شرام هەورامی
لەبەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی خۆراک و کەرەستەی پیشەسازی نەشیاو کە لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئێران ڕەوانەی هەرێم دەکات، ئەمڕۆ بڕی نزیکەی 26 تۆن مادەی هایدرۆکسیدی سۆدیۆم دەستی بەسەرەدا گرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندێکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە وێنەیەکیان بۆ ڕۆژنیوز ناردووە، ئەوە خراوەتەڕوو: ئەمڕۆ هەینی بەرواری 04-09-2015 دەستگیرا بەسەر بڕی 25 تۆن و 980 کیلۆگرام هایدرۆکسیدی سۆدیۆم کە بە پێی مواسفاتی عێراقی نەبوە. ئاماژە بەوەشکراوە، بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە، کە نابێت ئەو مادەیە هاتنەناوەوەی بۆ بکرێت و پێویستە بگەرێتەوە بۆ خاکی ئێران بۆیە بە لیژنەیەکی هاوبەش گەرێندرایەوە بۆ ئێران. هەرلە ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە دوێنی لە لایەن لیژنەیەک لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە (تایبەت بە لەناوبردنی خواردەمەنی نەشیاو) بری (930)کیلۆگرام (گوێزی کاکلەی ئۆزبەکستانی) لەناو برا. ئەمەش پاش ئەوەی لەلایەن یەکەی پشکنینی خۆراکی باشماخەوە ڕەتکرایەوە بەهۆی بوونی دوو بەرواری جیاواز لەسەر کارتونەکەی، کە بەروارێکیان بە حیبر ڕەش کرابوویەوە. لەلایەکی دیکەوە بەهۆی نەگونجانی تایبەتمەندی و نزمی کوالیتیەکەوە بڕی یەک تۆن و 650 کیلۆگرام (قاپی سەفەری) گەڕێنرایەوە بۆ خاکی ئێران و ڕێگا نەدرا هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.