وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەک مانگدا لە ناو شاری کەرکووک هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 99 تیرۆریست و داواکراو دەستگیر بکەن.
فەرهاد حەمە عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە 1ی ئابی 2015، تاکو کۆتایی هەمان مانگ توانیویانە لە ناو شارەکەدا 99 تیرۆریست و داواکراو دەستگیر بکەن".
وتیشی: "دەتسگیرکراوەکان بریتین لە باندەکانی چەکدارانی داعش و ڕفاندن و کوشتن و دزی، هەروەها بەشێکی زۆریش لە دەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی دادگای شاری کەرکووک کراون بە مەبەستی داداگایی کردن و سزادان".
- 07-09-2015