هونەرمەندی کورد (عەبدوڵڵا ڕەسوڵ مەولود) ساڵی 1952 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە
ساڵی 1975 -1979 بەکالۆریۆسی تەواوکردووە بە پلەی یەکەم لە وێنە کیشان، لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا
ساڵی 1980 -1979 مامۆستابوە لە قوتابخانەی ناوەندی #شەقڵاوە#
ساڵی1980-1986 دەستەی دامەزێنەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری #سلێمانی# بووە، هەروەها مامۆستا و سەرۆکی لقی وێنەکێشان بووە
ساڵی1986 وڵاتی بە جێ هێشت و پاش تێپەربوون بە قۆناغی ئێران و سووریا لە ساڵی 1989 جێگیر بووە لە لەندەن بەریتانیا
ساڵانی 1989 -2005 ژیاوە لە لە ندەن وەک پەنابەر، کاری هونەری، (ئلسترێشن و مۆتیڤ)وانەی هونەریشی گۆتۆتەوە
ساڵی 1995 ڕەگەز نامەی بەریتانی وەرگرتووە و 1997 بڕوانامەی وانەبێژی بەدەست هێناوە لە
(City & Guilds London Institute)
ساڵی 1997 وانەی وتۆتەوە لە
(Cordwainers College of Art & Design)
ساڵی 2006 تاکوو ئێستا مامۆستای وێنەکێشانە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر
هونەرمەند (عەبدوڵڵا ڕەسوڵ) 1971-2013 شەش پێشانگای تایبەتیی کردووەتەوە، لە زۆر پێشانگاکانیشدا بەشداری کردووە لە
ناوەوەو دەرەوەی وڵات.