ساڵانە بەشی چاڵاکی هونەری پەروەردەی شەقلاوە خوولی مۆسیقا بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەرەتی بۆ سەرجەم قوتابیانی کورو کچ دەکاتەوە لە سنوری پەروەردەی شەقلاوە وا ئەم ساڵیش خولێکی مۆسیقا لە ڕۆژی (2012/6/25) تاکو (2012/8/25) کەماوەی دوومانگ دەخایەنێت. کە نزیکەی (30) قوتابی تیادا بەشداربووە لەهۆلی قوتابخانەی (خۆشناوی هاورێ) لەلایەن مامۆستای ڕاهێنەر (فەیسەڵ ڕەواندوزی) بەهاورکاری بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکان مامۆستا (محمەد حەسەن) وە (جەمیل ئەحمەد قادر) وانەکان بەشێوەیەکی تیێۆری و پراکتیکی دەووترێتەوە. کە ڕۆژانە کاتژمێر (8:30)ی بەیانی تاوەکو (11) ی سەرلەبەیانی بەردەوام دەبێت. جێی ئاماژە پێدانە ئەم ساڵ زیاد لە ساڵان خولێکی تایبەت بە مۆسیقا لە شارۆچکەی پیرمام کرایەوە بۆ زیاتر زانین چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دوو قوتابی کرد ئەویش :
1- ڕەوێن مەبەست عەبدوڵا: وتی من یەکەم جارە بەشداری ئەم خوڵە دەکەم وە زۆر خۆشحاڵم کەلەم خولەدا فێری نۆتەکانی مۆسیقا بووم بە شێوەیەکی یاسایی. هیوادارم لە کۆتایی دا تەواو فێری ژەنین بم وەسوپاسی مامۆستایانی خولەکە دەکەم.
2- یادوشیار مورشید: وتی من وەک قوتابیەکی بنەڕەتی بەشدارم لەم خولە ئاواتم ئەوەیە کە بتوانم فێری ژەنینی ئامێرەکانی مۆسیقا بم بە تایبەتی عوود. لەبەر ئەوەی من ئارەزوویەکی تایبەتم هەیە سەربارەت بە مۆسیقاو گۆرانی وەک هونەر مەندێکی بچکۆڵە بەشداریم کردوە لە پێشبرکێی (تۆ نمونەی) Kanal4.
وە ئێستا خۆش بەختانە فێری نۆتەکانی مۆسیقا دەبم وە شارەزاییەک لە بواری مۆسیقا پەیدا دەکەم وە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقلاوە دەکەم بەتایبەتی مامۆستا (فەیسەڵ ڕەواندوزی) لە چاڵاکی هونەری قوتابخانەکان.