بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی ڕابردودا 12 هاووڵاتی لەسنوری قەزای شارەزورو بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی و خەڵوزدروستکردن دەستگیرکراون.
عقید هێمن کمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەموو ئه و قەیرانانەی ڕویان لەهەرێمی کوردستان کردوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگە لە قەزاو ناحیەکان لەبەش و بنکەکان بەردەوامیان هەیە".
وتیشی: "توانراوە لەماوەی تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا (12) هاووڵاتی لەسنوری قەزای شارەزورو (ناحیەی بیاره و ناحیەی تانجەڕۆ) بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی و خەڵوزدروستکردن دەستگیرکراون، هاوکات دەست بگیرێت بەسەر (3) چەکی تاپڕو (2) چەکی جۆری بادی و (9) فیشەکی تاپڕ، هەروەها (1) ئامێری بیرلێدان و (62) فەردە خەڵوز و (9) باڵندە لەجۆری کۆتری کێویی و (1) کەرویشک".
ئاماژەی بەوەکشرد: "لە هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری قەزای (ماوەت / شارباژێڕ) ناحیەی تانجەڕۆ (3) سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕوویان داوە بە هۆیەشەوە ڕووبەری زیاتر لە (60) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە هەروەها زیان بەژمارەیەک داری مێو و ڕەزو باخی هاووڵاتیان گەیشتووە".
- 20-09-2015