دڵشاد شەعبان جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆتایی ساڵی 2015، هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژانە لەڕێی تورکیاوە بۆ 900 هەزار بەرمیل بەرزدەکاتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری دڵشاد شەعبان بڵاویکردەوە، ئه و نەوتە هەناردەکراوە، نەوتی کەرکووکیش لەخۆدەگرێت، چونکە لەئێستادا کوردستان ڕۆژانە 700 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات و ئه و بڕەش لەگەڵ کۆتایی ئەم ساڵدا دەگاتە 900 هەزار بەرمیل.
سەبارەت به و نەوتەی بۆ حکومەتی فیدراڵیش دەنێردرێت، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی کوردستان، وتی: "حکومەتی هەرێم ڕۆژانە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە، 150 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) دەکات.
دڵشاد شەعبان وتیشی: " بەهۆی کێشەکانی بودجەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ و بەجیا لە حکومەتی فیدراڵ"، چونکە بە وتەی ئەو، پێناچێت حکومەتی عیراق یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2015، جێبەجێ بکات و پشی هەرێمی کوردستان له و بودجەیە بدات.
- 22-09-2015