کەش و هەوای هەرێمی کوردستان لە مانگی کانوونی دووەم، کە ساردترین مانگی ساڵە لە هەرێم، لە ناوچەیەکی کوردستانەوە بۆ ئەوی تر دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە نێوان 1-3 و لە خانەقین 9 پلەی سەدی دایە. بەگشتی چەند بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بڕۆین ئەوەندە پلەی گەرمی دادەبەزێت، لەبەرئەوەی چەند بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژهەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت و لایەکانی باکووری هەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کە لە کەمەرەی زەوییەوە دوورترن کە دەبێتە هۆی کورتی ڕۆژ لەنیوەی زستانی ساڵدا و کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی هەتاو کەوتن. کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی هەتاو هەروەها ڕۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی هەوایی کیشوەری وشک کە لەهاویناندا هەرێم دەگرێتەوە، یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزە. تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەمووز کە گەرمترین مانگی ساڵە لە هەرێم بۆیە لە هەندێ ناوچە دەشتایەکانی دەگاتە نزیکەی 40 پلەی سەدیە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان و هاوینە هەوارەکانی کوردستان لە نێوان 25-35 پلەی سەدیە.جیاوازییەکی زۆر لە بڕی باران بارین لە هەرێم هەن، ناوەندی بارانی ساڵانە لە هەرێم لەنێوان 328 ملم دایە لە خانەقین و زیاتر لە 702 ملم لە زاخۆ و لە ڕواندز 969 ملم و لە ئاکرێ 1008 ملم و لە پێنجوێن 1263 ملم، بەگشتی لە بارەی بڕی بارانی داباریوو لە هەرێم دەتوانین بڵێین کە بارانی هەرێم تا بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژهەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر هۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەوراییەکانی کەش وهەوا بە هەرێم، جگە لەوەی کە جۆری نەوراییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قوڵتر دەبن. لەروی بارانەوە دەتوانین هەرێم بۆ دوو هەرێمی لاوەکی دابەش بکەین کە بریتین لە:
- هەرێمی بارانی مسۆگەر: ئەم هەرێمە بەشەکانی باکوورو باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانی عیراق دەگرێتەوەو سنوورەکانی باشوری لەگەڵ سنوری باشوری ناوچەی شاخاوی لە هەرێمدا دەڕۆن ئەم هەرێمە بەزۆری ڕێژەی بارانەکەی جیادەکرێتەوە کە ناوەندی ساڵانەی باران 500 ملم کەمتر نییە، بۆیە کشتوکاڵی زستانە لەم هەرێمە ساڵانە دەتوانێت بەتەواوی پشت بەباران ببەستێت.
- هەرێمی بارانی نامسۆگەر: ئەم هەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کە بەرێژە بارانی کەمە (ساڵانە لە 500ملم) کەمترە، ئەم هەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کە بڕی بارانی مانگانە، وەرزانە و ساڵانە هەڵبەز و دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بە بەراورد کردن لەگەڵ هەرێمی پێشوو. بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لە بەشەکانی باشوورو باشووری ڕۆژئاوا ڕەنگە ڕووبەڕوی هەڕەشەی وشکی ببێتەوە. لە ڕووی ئاووهەواوە هەرێمی کوردستان بۆ دوو هەرێم پۆلێن دەکرێت کە ئەمانەن:
• هەرێمی ئاوو هەوای دەریای ناوەراست: ئەم جۆرە ئاووهەواییە بەشەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە و لەگەڵ سنووری باشووری ناوچەی شاخاوی لە هەرێمدا دەڕوات، ئەم هەرێمە پتر لە 50 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگرتووە لە ڕووی گەرمییەوە. هەروەها بە زستانی زۆر سارد و بە هاوینی فێنک ناسراوە. لەرووی دابارینەوە لە نیوەی زستان پەرە دەستێنێ و هاوینی وشکە، هەروەها ئەو هەرێمە لە هەموو ناوچەکانی تری عیراق بەبارانترە. تێکڕای بارانی ساڵانەی لە 500 ملم دانابەزێت تا بەرەو ڕۆژهەڵات و باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات برۆین باران زیاتر دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێتە هۆی پچرانی ڕێگای گواستنەوە لەنێوان شارە جیاجیاکاندا.
• هەرێمی ئاوو هەوای نیمچە وشک گەرمەسێری: ئەو هەرێمە بەشەکەی دیکەی ڕووبەری هەرێم دەگرێتەوە لە ڕووی سیستەمی باران بارینەوە لە هەرێمی پێشوو دەچێ (هاوینی ووشک و برینگ و زستانی بە باران) بەڵام لێی جیاوازە لەرووی کەم بارانییەوە (ساڵانە کەمتر لە 500 ملم و بەرزی پلەکانی گەرمی لەهاوین و زستانی کەمتر ساردە، کەم جاری وا هەیە بەفری لێ بکەوێ). لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرێمی کوردستان شاخی بەرز یان نزمن، بۆیە پێکهاتە جیولۆجیەکان و تایبەتمەندیە بەردیەکان کاردەکەنە سەر ئەنجامەکانی دارووتان و دامالین، تا لە ئاکامدا ڕووە جیۆمۆرفۆلۆجی و تۆبۆکرافییەکانیش جۆراو جۆر دەکەن. واتە پرۆسەی دارووتان و دامالینی ناهاوتا دەبیتە هؤکاريکی سەرەکی بۆ ئەم جۆراوجۆر بوونە. ڕووخسارە جیۆمۆرفۆلوجییەکان ژمارەیەک یەکەی جیۆمۆرفولۆجی سەرەکی دەکرنە خۆ ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕێسای پۆلينکردن کە یەکە جیۆمۆرفۆلۆجییەکان (شێوەی ڕووەکان) ی لەسەر بنجینەی بنەرەت بۆ پێکهاتەیی و دامالینکردو ڕووبار پۆلينکردن.