بە عەرەبی: بارق الحاج حنطة
بارق عبد الله الحاج حنطة الزبيدي
یەکێک بوو لە دەسەڵاتدارە سەربازیەکانی ڕژێمی بەعس کە پلەی لیوا بووە و لە پڕۆسەی بەدناوی (ئەنفالی سێیەم) بەرپرس بوو لە ئەنفال کردنی ناوچەی #قادر کەرەم# لە دەوروبەری #کەرکووک# و بووە هۆی بێ سەر و شوێن کردنی (14863) هاووڵاتی کورد لە منداڵ و ئافرەت و پیر و جوان، ئەم پڕۆسەیەش لە 7/ تا 20-04-1988 بەردەوام بوو..
بارقی دڕندە لە 02-04-1991 دوای کشانەوەی لە کوەیت بەهۆی دەمەقاڵەیەکەوە لەگەڵ سەدام حسێن، سەدام بە دەمانچەکەی خۆی دەیکوژێت. [1]