لای هەموو کەس ئاشکرایە ماوەی دووساڵە باشوری کوردستان بەقەیرانێکی هەمەلایەندا دەگوزەرێت، ئەم قەیرانانە تەنها هی ئێستانییە؛ بەڵکودرێژکراوەی ماوەی 24ساڵ حکومڕانی دەسەڵاتی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی باشوری کوردستانە. لەئێستادا که زیاتر لە 42 قەیران بەرۆکی خەڵکی گرتووە، بەڵام حزبەکانی ناو دەسەڵات بێ ئەوەی لەغەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدابن، کێشەی دابەشکردنی دەسەڵات و پلە و پۆستیان کردۆته بابەتی سەرەکی خۆیان و بەکۆبوونەوەی یەک لەدوای یەک دەیانەوێت قەیرانەکان ئیداره بکەن و درێژە بەدەسەڵاتی گەندەڵکارانەیان بدەن، لەکاتێکدا کۆمەڵگای باشوری کوردستان لەهەڵوەشاندایە و ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ چارەسەری، بۆیە خەڵک لە لێگەڕیندایه بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو. دیارەمیللەت مێژوو شاهیدی بۆ دەدات، بۆیەکلاکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ دەسەڵات ڕێبازی شۆرش وسەرهەڵدان و ڕاپەڕینی گرتۆتەبەر، لەباشووری کوردستانیش گەل مافی خۆیەتی بۆبەدەستخستنەوەی مافەکانی ڕێ وڕێبازی ڕاپەڕین و سەرهەڵدان بگرێتەبەر، بەڵام بۆ ئەوەی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵک وەک17ی شوباتی 2011ی لێ نەیەت دەبیت ئەو چالاکیانە بە ڕێکخستن بکرێت و وەک هێڵی خەبات و تێکۆشانی خەڵک بپارێزرێت و هیچ حزب و لایەنێک بۆ بەرژەوەندی حزبی بەکاری نەهێنێت، وه دەبێت تەواوی خەڵک بەشداری تێدا بکەن، بەهێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەشەوە چونکە بەدەست خستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی تەواوی خەڵک هی ئەوانیشە. گرنگه ئەنجومەنێک لەناوخەڵک خۆی پێکبهێنرێت بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی خەڵک. دەبێت چالاکییەکان ڕێکبخرێت و یەکبخرێت، داخوازی مامۆستایان، فەرمانبەران، تەندروستکاران و تەواوی خەڵک هەمان داخوازین و دەبێت ڕێ لەپارچەبونیان بگیرێت و ببنە یەک هێز و دەبێت ئەوچالاکییانه تەنها لەناوچەیەکدا نەبێت و دەربازی هەمووهەرێمەکان ببێت و بەردەوامی پێ بدرێت. دەبێت داخواییەکان تەنها لەمووچەدا بچوک نەکرێنەوه؛ بەڵکو حسابی تەواو له دەسەڵات بخوازرێت و پەرده لەسەر هەموو گەندەڵییەکان هەڵماڵدرێت.
لەگەڵ هەمووئەوانەی سەرەوەدا دەبێت ئەم داخوازیانە بکرێته داخوازی سەرەکی خەڵکی هەرێمی باشوری کوردستان:
1ـ دەستبەجێ تەواوی موچه و قەرزی خەڵک بدرێت، ئەوه سەرەتایی ترین مافی خەڵکە دەبێت بۆیان بگەڕینرێتەوە.
2ـ بەهیچ شێوەیەک سازان لەسەرمانەوەی دەسەڵاته ناشەرعییەکان مایەی قەبوڵکردن نییە.
3ـ بەرێز مسعود بارزانی مافی هەڵبژاردنەوەی نییه و دەبێت سەرۆکێکی بێ لایەن دابنرێت تاکوکاتی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت.
4ـ لەبەرئەوەی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان فەشەلی هێناوە لەبەڕیوەبردن و پاراستنی هەرێمی باشوری کوردستان دەبێت هەڵبوەشێتەوه و حکومەتێکی کاتی کاربەڕیکەر لەجێی دەست بەکاربێت. دەبێت ئەوانەشی دەستیان هەیه له دزین و بەهەدەردانی سامانی ئەم میللەته لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و بدرێنه دادگا.
5ـ دەبێت سیاسەتی نەوت ئاشکرابکرێت وئەوانەی دەستیان لە گەندەڵیدابدرێنە دادگایە کی ئاشکرا.
6ـ دەبێت حکومەتی ئێستایان حکومەتی کاربەڕێکەرهەڵوێستی نێوان هەرێم وبغدادیەکلابکاتەوە.
7ـ دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆهەڵبژاردنی پێش وەخت بەمەرجێک :
ا_سەرژمێرییەکی پاک بکرێت.
ب_لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت ودوربێت لەهەرجۆرەغەش وتەزویرێک.
دەستەی سەرۆکایەتی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
08-10-2015