رۆژی 10-10-2015، دوو تەقینەوە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" و چالاکوانانی مەدەنییان کردە ئامانج کە سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون بۆ پشتیوانییکردن لە پرۆسەی ئاشتی و ئیدانەکردنی دووبارە دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە تاکلایەنانە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لەو دوو تەقینەوەیەدا 86 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 200 کەسی تریش برینداربوون.