ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی لە گەرمیان بەتوندی داخستنی ئۆفیسە ڕۆژنامەنووسییەکانی کەناڵەکانی "کەی ئێن ئێن" و "ئێن ئار تی" و دەسگیرکردنی پەیامنێرەکانیان و دوورخستنەوە و شاربەدەرکردنیان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و پەلاماردانی تیمێکی ڕۆژنامەوانی کەناڵی کوردسات نیوز لە بازگەیەکی هەولێر و دەستگرتن بەسەر کەرەستە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا بەتوندی مەحکوم و ئیدانە دەکەین، ئەم مامەڵە تەعەسوفیەی دەسەڵاتدارانی هەولێر لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووساندا بەهەر پاساوێک بێت مەترسیدارە وهەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئازادی بەیان و بیروڕا و هەموو ئەو پێشێلکاریانە وەبیردێنێتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان وکەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان ئەنجامدراوەو
تیایدا چەند ڕۆژنامەنووس بوونەتە قوربانی، ئێستا هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی ناسک و مەترسیداردا تێدەپەڕێت و ڕەفتاری حساب بۆ نەکراوی لەمجۆرە هەڵناگرێت و دۆسیەی پڕ پێشێلکاری هەرێم لە بەرانبەر میدیا و ڕۆژنامەنووسان لەدنیادا ناشیرینتر دەکات، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر دەکەین دەستبەجێ ئۆفیسەکانی ئەو کەناڵانە بکەنەوە و واز له نەفیکردن و ئازاردانی ڕۆژنامەنووسان بێنن، پێش ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دۆسیەیەکی تەواو ڕەش و خوێناوی لەبواری ئازادی ڕۆژنامەنووسیدا، هەروەک ئێمە لەڕێگای کەناڵە جیاوازەکانیشەوە ناوەندە نێو دەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەکەینەوە.
رێکخراوەکان :
1. ئاریان ڕەوف / چالاکی مەدەنی
2.ئازاد عوسمان/ ڕۆژنامەنووس
3. جەزا محەمەد / ڕۆژنامەنووس
4. دڵشاد ئەنوەر / ڕۆژنامەنووس
5. لاوان ئەحمەد / ڕۆژنامەنووس
6. / ئارام مەلا نوری / چالاکی مەدەنی
7./ بەهادین کەمال / چالاکی مەدەنی
8./سۆران کەریم / ڕۆژنامەنووس
9.بەختیار تاهیر / ڕۆژنامەنووس
10.کۆچەر فایەق / پارێزەر و چالاکی مەدەنی
11. ئەنوەر حەمەلاو / چالاکی مەدەنی وتاقانەی ئەنفال
12. ئەرکان محەمەد ڕەشید /چالاکی مەدەنی
13. دلێر عەبدولڕەحمان / ڕۆژنامەنووس
14.بەختیار کاکە / ڕۆژنامەنووس
15. سەنگەر حەمید / ڕۆژنامەنووس
16.سەرکەوت ئەحمەد / ڕۆژنامەنووس
17. مەریوان حەسەن / ڕۆژنامەنووس
18. دەریا کەریم / ڕۆژنامەنووس
19. حەیدەر ئەحمەد / ڕۆژنامەنووس
20.شاخەوان محەمەد / ڕۆژنامەنووس
21. شاهۆ عەبدوڵڵا /چالاکی مەدەنی
22. شاهۆ ئیبراهیم / ڕۆژنامەنووس
23.سەلام عەبدوڵڵا / چالاکی مەدەنی
24. محەمەد حسێن / نووسەر و ڕۆژنامەنووس
25.محەمەد عەلی وەلی / ڕۆژنامەنووس
24. بێستون ژاڵەیی / چالاکی مەدەنی
25. کاروان یاروەیس/ ڕۆژنامەنووس
12-10-2015