شاردێی مەزنێ سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆرە. لە (29) گوند پێکهاتووە ژمارەی دانیشتوانی (8039) کەسن. شارەدێی مەزنێ ساڵی 1998 دامەزراوە دووری لە ناوەندی پارێزگاوە (135) کم هەرەوەها دووری لە ناوەندی قەزای مێرگەسور (25) کم، لە ناوەندی قەزای سۆران (15) کم دوورە. ژمارەی خێزانەکانی ئەم ناحیە (1277) خێزانە ڕێژەی دانیشتوانی (9308) سەرخێزانە، هەروەها شارەدێی مەزنێ چەند شوێنەوارێکی دێرینی هەیە وەک:
1-ئاسەواری ئاشی کۆنی مەزنێ کە پێی دەوترێت: (کۆنە ئاش)
2-قشڵی مەزنێ کە یەکێکە لەو سێ قشڵەی کە لە ساڵی (1948)ی زاینی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دروست کراون.
هەڵکەوتەی جوگرافیای شارەدێی مەزنێ:-
مەزنێ لە ڕووی جوگرافیەوە لە لای باکوور دەکەوێتە سەر سنووری شارەدێی پیران و شارەدێی سیدەکان، لە باشوور هاوسنوورە لە گەڵشارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆچکەی سۆران، لە ڕۆژئاوا هاوسنوورە لە گەڵ شارەدێی گۆرەتوو، لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لە گەڵ شارۆچکەیسۆران (25) کم لە ناوەندیشارۆچکەی مێرگەسور دوورە وە هەروەها (135) کم لە ناوەندی پارێزگای هەولێر دوورە وە دەکەوێتە سەر ڕێگای گشتی زارگەلی و قەزای مێرگەسور.
ئاوهەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی مامناوەندی هەیە، لە هاویندا گەرمە و کە هەندێک جار پلەی گەرمی دەگاتە (40)پلەی سەدی بێجگە لە سەنتەری شارەدێیەکە بەفرێکی کەم دەبارێت بەڵام لە گوندەکان بەفرێکی زۆر دەبارێت کە هەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (100)سم وەرێژەی باران بارین لە سەنتەری شارەدێ و گوندەکان زۆرە و هەندێک ساڵ ڕێژەی باران بارین دەگاتە (1000) ملم وە وەرزەکانی پایز و بەهار هەوایەکی مام ناوەندیان هەیە.