ئەم شارەدێیە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای هەولێرە. لە (54) گوند پێکهاتووە کە سەرجەم دانیشتووانی (11340) کەسن. ەکەم جار گوند بووە و مێژوی دروست بونی دەگەریتەوە بو(500) سال پێش ئیستا کە تەنها لە دوو تا سی مال پێک هاتبوو.لە سالی 1978 گورەتوو کراوە بە کومەلگای زورە ملێ بو ئەو گوندانە کە لە ناوچەکانی (مزوری و شیروانی) ڕاگویزراون دواتر لە سالی 1990 گوندی گورەتوو بە کۆمەڵگاوە ڕاگویزراون بۆ کۆمەڵگا زورە ملێییەکانی (باسرمە و شاخولان) و شوینەکەش تەخت کراوە لە لایەن ڕژیمی بەعس دوای ڕاپەرین خەلکەکەی گەراوەتەوە سەر گوندەکەیان دەستیان بە ئاوەدانکردنەوە و کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری کردووە. لە سالی 1998 بنکەیەکی شارەوانی لە گورەتوو کراوەتەوە کە سەر بە شارەوانی میرگەسور بووە، ئەوکات گورتوو نزیکەی 100 مالی لێ بووە تاکو لە سالی 2004 بە فەرمی کراوە بەشارە دێ ئەو گوندانەی کە پێشتر سەر بە شارۆچکەی ناوەندی مێرگەسور بوون خراونەتە سەر ئەو شارەدێیە، وە (سوارە اکرم احمد) وەک یەکەم بەرێوەبەری (کارەوان-مودیر ناحییە) دامەزراوە.
گورەتوو جگە لە ناوەندی شارەدێیەکە لە (54) گوند کە (53)گوندی ئاوەدانە (1)گوندیش ئاوەدان نەکراوەتەوە، بە پێ ی ئەو ئامارەی کە ئێستا لە بەردەست دایە کۆی گشتی دانیشتوانی ناوەندی شارەدێیەکە و گوندەکانی دەوروبەری بریتیە لە(11340) خێزان (125)کم لە ناوەندی پارێزگای هەولیر و (5)کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسور دوورە.
ناوی گۆرەتوو لە چییەوە هاتوو:
بە بۆچون و ئەو زانیاریانەی کە لە بەر دەستمان دان گورتوو لە دوو بڕگە پێکهاتووە:
1-گۆر/ واتە کورتکراوە گورەپانە یان شوینێکی ڕاست و تەختایی کە بکەوێتە نیوان دوو بەرزاییەوە.
2- توو / داریکی جوان و بەربڵاوە لە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان بونی هەیە دارەکە لە بنەرەتدا خۆرسکە بەڵام لەم دواییانەدا مروڤ دەستی هەبووە لە ڕواندن و پاراستنی جگە لە وەی کە دیمەنیکی زور جوانی سروشتی هەیە لە ڕووی ژینگەی یەوە زور تەندروستە ئەم دارە لەسێ ڕویەوە زور سوودی هەیە بۆ مروڤ : (یەک)ـ بۆ جوانکاری پێش دەرگا ناو باخچەی مال و گشتی(دوو)ـ بۆ خواردنی بەرەکەی (سێ)ـ هەرلە کونەوە بە حەسانەوە بە تایبەتی لە وەرزی هاوین مروڤ سودی لە سێبەرەکەی بینیوە.
ناحیەی گورەتوو لە ڕووی جوگرافییەوە لە لای باکوور دەکەویتە سەر سنووری شارەدێی پیران و شیروان مەزنی شارۆچکەی میرگەسور لە باشوور لە گەل شارەدێی خەلیفانی سەربە شارۆچکەی سۆران هاوسنوورە هەروەها لە ڕوژهەڵات لە گە شارەدێی مەزنێی شارۆچکەی میرگەسور و لە ڕوژئاوا لە گەل شارەدێی بارزان شارۆچکەی میرگەسور هاوسنورە (5)کم لە ناوەندی میرگەسور دوورە هەروەها 130 کم لە ناوەندی پاریزگای هەولێر دوورە.
کۆی دانیشتووانانی سنوری شارەدێی گورەتوو(10700) کەسن ڕێژەی لە (100%) دانیشتوانی نەتەوەی کوردن وە بەرێژەی (100%) بە ئاین موسلمانی سونەن، وە هەموویان بە شیوەزاری بادینی قسە دەکەن ڕێژەی (38%)پیاو (37%)مندال (15%) کۆی پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم سنورە دابەش بونە بە سەر(22) گوندی عەشیرەتی دولەمەری و(32)گوندی عەشیرەتی شیروانی بە ناوەندی شارەدێیەکەوە. گۆرەتوو ناوچەیەکی شاخاوی سەختە لە گرینکترین چیاکانی(چیای ئەلبت چیای برادوست بە شیک لە چیای پیران).
روبەری گشتی: سنوری کارگێری شارەدێیەکە 249 کم 2 کە 45% چیاو 34% گرد و 20% دەشتە 1050م لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە ئاووهەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووهەوایەکی مام ناوەندی یە، لە هاویندا گەرم و هەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (45 پ.س) وە لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (15پ.س) لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە ڕێژەی باران بارین هەندێک سالڵ دەگاتە سەرووی (1200ملم) وە بەفر بارین هەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (150 سم) وەرزەکانی پاییز و بەهار هەوای مامناوەندیان هەیە هەرچوار وەرزی ساڵ بە تەواوی لە ناوچەیە دەردەکەون.