- بایکۆتی مامۆستایان لە هەردوو پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامە.
- لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش خرایە خوارەوە.
- دوای ئەوەی ساڵی پار، دۆسییەیەک لەسەر بروسک نوری شاوێس کرایەوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگای بەغدا بەغیابی و "بەتاوانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی نیشتمانی"، بڕیاری 25 ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو دەرکردووە.
- شەوی ڕابردوو گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ـ ستار لە دژی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی دەوڵەتی تورک کە لە ناوچەی شەمزینانەوە دەگەڕانەوە کرانە ئامانجی چالاکیەکە و لەئەنجام دا ئوتوبێلێکی سەربازی بەتەواوی لەناو براو گورزیش لە زرێپۆشێک درا.
- تۆبخانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی هیرۆری- یان لە دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومانکرد کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.