دەوڵەتی حەسنەوییەکان یان حەسەنوییەکان خانەدانێکی کوردی یارسان بوو کە لە ساڵانی 961 ھەتا 1015 لە ناوچەی دینەوەر (لە باکووری ڕۆژھەڵاتی #کرماشان#) دامەزرا و دەسەڵاتداریی ناوچەیەک لە ڕۆژاوای ئێران ھەتا باکووری مێزۆپۆتامیا بووە. دامەزرێنەری ئەم میرنشینە کەسێک بووە بە ناوی (ئەوڵفەوارسی حەسەنویە)، کە لە خێزانی بەرزیکانی کوردی بووە. ئەو بە پیرۆزمەندی بەرگریی شالان ئیبنی موسافیر حاکیمی بوەیھیی ھەمەدان و ئیبن ئەلعەمید وەزیری بوەیھیەکانی کرد و لە ساڵی 970 لەگەڵ ئیبن ئەلعەمید بە ھۆی ئەمە حکومەتە سەربەخۆیەکەی دەوامی ھێنا. حەسەنویە لە ساڵی 979 لە گوندی سەرمای لە نزیکی شاری ھەرسین لە باشووری بێستووندا کۆچی دوایی کرد.
بە دوای مردنی حەسەنویە لە سەری جێنشینیی ئەو لەناو کوڕەکانی بوو بە شەڕ و پێکدادان. بە هاتنە ناوەوەی موئەییەد دەوڵە بوو بە سەبەبی کەوتنی فەخرەددەوڵە یەکێک لە کوڕانی حەسەنویە. بەدر حەسەنویە ھەروەھا ناسراو بە (ئەوڵنەجم و ناسرەد دەوڵە) بوو بە ڕێبەری کوردەکانی بەرزیکانی و میرنشینیش بوو بە یەکێک لە بوەیھییەکان. لە سەردەمی بەدر٬ حەسەنویان وڵاتەکانی دیکە وەکوو شاپوورخواست٬ دینەوەر٬ نەھاوەند٬ ئەسەیاوا٬ ورووگڕ٬ ئەھواز٬ ئیلام٬ حوڵوان و شارەزوور (کەرکووک)یشیان گرت.
لە دەوروبەری ساڵی 1006 شەڕێک لە ناوینی حەسەنویان و تایفەی کوردی بەنی عەییاران بوو و لە ساڵی 1014 بەدر لە ئەم شەڕانە کوژرا. لە ئەنجام میرنشین لە ئەم شەڕەدا بە دەستی ئەوڵشەوک ڕێبەری بەنی عەییاران داگیرکردرا، بەڵام حکومەتی حەسەنویان ھەتا ھەڵمەتی ئیبراھیم ئینالی سەلجوقی لە ساڵی 1047 لە گوندی سەرمای بەردەوام بوو.[1][2]