کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لە سالی 1954 دەستکراوە بەکارکردنو لە 07-03-1957 کەوتۆتە کار، بەرهەمی ساڵانەی سەد هەزار تەن بوە لە ساڵی یەکەمدا، بەکارهێنانی بری 900 گاڵۆن ئاو واتە 245 مەتر چوارگۆشە لە کات ژمێرێکدا کە بۆ ماوەی 10 کات ژمێر ئاوی پێویستە، ژمارەی فەرمانبەران و بەردەست 70 کەسن و لەگەڵ 300 کرێکار کاردەکەن شەو ڕۆژکار بەسێ بەش و بەرهەمی ڕۆژانەی 350-400 تەن چیمەنتۆیە، لەسەرەتادا زیاتر بۆ دابینکردنی چیمەنتۆ بوو، بۆ هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کەبە هەزارەها تەن چیمەنتۆ بەکاردەهات،کارگە لەسەرەتادا ڕۆژی 291 تەنی بەرهەمهێناوە، وردە وردە زیادیکرد، لە ساڵی 1985-1987 بە بۆنەی جەنگی ئیران- عێراق لە کارکەوت و نەکەوتەوە ئیش تاکو 01-08-1990 پاشان لەکار وەستێنرایەوە هەندێ لەئامێرەکانی دران بە کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە و موسڵ، بەڵام توانرا ساڵی 1993 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بخرێتەوە کار، هێڵی دووهەمی ساڵی 2001 کرایەوە کەوتە بەرهەم هێنان.بەڵام جاریکی تر بەیەکجارەکی لەبەر یەک هەڵوەشێنرا بەپاساوی کەمی بەرهەم وکۆنی و پیسکردنی ژینگە.