توانا سەرسوڕهێنەرەکانی مێشوولە:
د.خالد محمد
1- (100) چاوی هەیە.
2- (48) دداني هەیە.
3- (6) باڵی هەیە.
4- (3) دڵي هەیە، دڵێکی ناوەندی، ولەهەر باڵێکیشیدا دڵێک هەیە.
5- لە دووری (60) کیلۆمەترەوە بۆنی عارەقی مرۆڤ دەکات.
6- مێشوولەی (Culex pipiens) پێویستە لەیەک چرکەدا (500) جار باڵەکانی لێک بدات تا بتوانێت لە (1) کاتژمێردا (3) ميل ببڕێت.
7- ئامێرێکی بەهێزی شیکاری کردنی خوێنی هەیە، چونکە حەز لەهەموو خوێنێک ناکات...ونایخوات.
8- ئامێرێکی زۆر هەستیاری گەرمی پێوی هەیە، کە ڕێژەی هەستیارێکەی یەک لەسەر هەزاری پلەی سەدیە، واتە ئەگەر پلەی گەرمی ئەو تەنەی دەیکاتە ئامانج یەک لەسەر هەزار بەرز بێتەوە ئەو بە ئاسانی هەستی پێ دەکات.
9- ئامێرێکی سڕکردنی کاریگەری هەیە، وپاش ئەوەی دڵنیا دەبێت لەگونجاوی جۆری خوێنەکە، شوێنێکی تەنک دەدۆزێتەوە کەخوێنێکی زۆری تێدا بێت وەک مولولە خوێنەکان، وپاش ئەوەی شوێن خوێن وەرگرتنەکە دیاری دەکات، سپرایەکی لێدەدات وئەو شوێنە سڕ دەکات، تا کەسەکە هەست بەهیچ ئازارێک نەکات وبەئاگا نەیەت، بۆیە ئێمە کاتێک هەستی پێ دەکەین کە بەنجەکەی بەرمان دەدات تا ئەو کاتیش ئەو ئیشەکەی تەواو کردوە وشوێنەکەی بەجێ هێشتووە.
10- بەددانەکانی بەشی سەرەوە وخوارەوەی دەمی شوێنەکە بریندار دەکات، وپاشان دەرزیەکی زۆر باریک لە بۆشایی لێوی سەرەوەی دەردهێنیێت ودەیکاتە ناو خوێنەکەوە وبەو دەرزیە خوێنەکە دەمژێت، کە واتە دەرزیەکە خۆی شوێنەکە بریندار ناکات وەک ئێمە دەیبینین، بەڵکو ددانەکان برینداری دەکەن ودواتر دەرزیەکە تەنها خوێنەکە هەڵدەمژێت.
11- کاتێک دەست دەکات بەمژینی خوێن ڕژێنێک دەڕێژێتە ناو ئەو شوێنەی خوێنەکەی لێدەمژێت، ئەو ڕژێنە ڕێگری لەمەینی خوێنەکە دەکات، وبەشێوەیەک ڕوونی دەکاتەوە، تا بەلوتە باریکەکەیدا گوزەر بکات، ولەهەمان کاتیشدا ئەو ڕژێنە شوێنەکە دەوروژێنێت تا لەش زۆرترین ڕێژەی خوێنی بۆ بنێرێت.
12- مێشوولە زیندەوەرێکی خۆێن خۆر نیە وبەخوێنیش ناژی وەک ئێمە لێی تێ گەیشتوین، وئەوەی خوێنمژە تەنها مێیەی مێشوولەیە، وهەر ئەویش دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی، هەر بۆیەیش خوای گەورە لە ئایەتەکەدا بە ئامڕازی مێینە ئاماژەی پێ دەکات ودەفەرمووێت: (بَعُوضَةً).
13- مێیەی مێشوولەیش بۆ ئەوە خوێن ناخوات کەپێی بژی، بەڵکو بەمەبەستی گەشەکردنی هێلکەکانی دەیخوات کە پێویستیەکی زۆریان بە پرۆتین هەیە بۆ گەشە کردن، وبەو شێوەیەش نەبێت ناتوانێت بەردەوامی بەژیانی وەچەکانی بدات.
14- مێیەی مێشوولە لەهەر جارێکدا نزیکەی (300) گەرا دادەنێت، وپاش لە (1-2) کاتژمێر لەدانی گەراکان، ڕەنگیان دەگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش تا زیندەوەرەکانی تر نەیاندۆزنەوە ونەیانخۆن. لەوەیش سەیرتر ئەوەیە کە هەندێکیان ڕەنگی خۆیان بەپێی ئەو شوێنەی کەتێیدا دەژین دەگۆڕن.
15- ئێستا زانیمان بۆچی خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرمووێت: (إن اللهَ لَا يَسْتَحی أن يَضَربَ مَثلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوقَهَا فأما الَّذيَنَ امَنُوا فَيَعْلمُونَ اَنَّهُ اْلَحُق مِنْ ڕَبّهِم وأما الَّذيَن کَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أراد اللهُ بِهذَا مَثَلًا). سورة البقرة: اڵاية (26). واتە خوای گەورە پێی شەرم نیە کە نموونە بەهەر شتێک بهێنێتەوە، بەمێشوولەیەک یان لەو بچوکتریش بێت، جا ئەوانەی باوەڕداران دەزانن کە ئەوەی خوا دەیفەرمووێت هەموو حەق وبەنموونە دەیهێنێتەوە هەموو حەقە وڕاستیە وبێ حیکمەت نیە، ئەوانەیش کە بێباوەڕن دەڵێن خوا ئەم شتە بچوکانە چین بەنموونە دەیانهێنێتەوە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە موحەممەد لەو سەردەمەدا چی دەربارەی ئەو هەموو ووردەکاریانەی مێشوولە دەزانی تا ئاوا بەمتمانەوە بیکاتە نموونە بۆ بێباوەڕان؟!!.
ئەمە ئەو ڕاستیەمان بۆ دووپات دەکاتەوە، کەئەم قورئانە لەلایەن خوداوەیە و وئەوانەیش چاویان بەڕووناکی وڕاستی ئەم قورئانە هەڵنایەت شەمشەمە کوێرەن وتوانای بینینی ڕووناکیان نیە