لە دایکبووی 1980یە، هەورامان گوندی بەڵخە لە تەمەنی 3 ساڵی باوکی شەهید بووە، لەگەڵ لە دایک بوون بەر شاڵاوی زۆرە ملێی #بەعس# کەوتن دواتر لە ماوەی شەڕی 8 ساڵەی ئێراق ئیران تاڵاوی ئەو جەنگەیان چەشتووە وەک هەڵبجیەک دواتر بەر کیمیابارانی هەڵبجە لە ساڵی 1988 کەوتوون 4 ساڵ لە ئاواریەتی لە ئیران ماونتەوە دواتر لە ڕاپەڕینە مەزنەکە گەڕاونتەوە هەڵبجە خوێندنی سەرتای لە هەڵبجە لە سقز لە #سلێمانی# بە 3 قۆناغ تەواوکردووە قۆناغەکانی ناوەندی ئامادەیی لە هەڵبجە تەواوکردووە پەیمانگای مەڵبەندی هەڵبجەی تەواوکردووە کۆمەڵایەتی دواتر گۆڕیویەتی و ئێستا پسپۆڕی وەرزشە خولیای وەرزشی هەبووە.
لە ساڵی 1997 لە ڕادیوی یەکگرتوو وەک بیژەر و پێشکەشکار و ئامادەکار کاری کردووە تا ساڵی 2004 پاشتر بەهۆی دوورە دەستی و دامەزراندنەوە وەک مامۆستا ماوەی 3 ساڵ دابڕاوە دواتر لە تیڤی یەکگرتوو-سلێمانی ساڵی 2007 دیسان چ وەک بێژەر ئامادەکار هەواڵ بەرنامە کاری کردووە تا ساڵی 2009 لەو بەروارە بەدواوە تا ئێستا وەک پەیامنێر لە کەناڵی ئاسمانی سپێدە بەردەوامە لە کاری ڕاگەیاندن لە ژیانیدا چەندین جار وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی (گۆڵ) کە چەند ژمارەیەکی لێدەرچوو کاری کردووە لە ساڵی 1997 لە هەڵبجە ڕۆژنامەیەکی لۆکاڵییان لەگەڵ چەند هاوڕیێیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە کارێکی سادە بەڵام بیرۆکەەی گەورەی ئەو دەمە بوو سەدان بێژەر ناو یاریگاکان کردووە ئەگەر مێژوو ڕاستگۆ بێت هەموو خەڵکی هەڵبجە دەزانن کێ یەکەم بێژەری ناو یاریگاکان بووە.
پەربرسی ڕاگەیاندنی یانەی (ئاشتی)یە