شاری سلێمانی ئێستا چوار دەوری بە چیا تەنراوە شارەکە خۆی لەسەر کۆمەڵە گردێکە کە ناویان بەم جۆرە لێنراوە:
گردی حــاجی ئەوڵا : پشتی باخی شێخ لەتیف.
گردی ناوەراست پێشیان دەوت گردی سەید عەبدول کەریمی کاسە و کەوچک : چونکە ئەو زاتەی لێ نێژراوە. بەرامبەر گردی حاجی ئەوڵا تەنیشت ڕێگا کۆنەکەی هەڵەبجە.
گردی سەیوان : تەنیشت گردی ناوەراست و شێخ مارفی نۆدێ باوکی کاک ئەحمەدی شێخی لێ نێژراوە.
گردی شێخ حسێنی قازی کە پێشی دەڵێن گردی شێخە بچکۆلە، چونکە ئەو دوو زاتەی لێ نێژراوە، (شێخ حسێنی قازی) خوشکەزای کاک ئەحمەدی شێخە و (شێخ محمد: شێخە بچکۆلە) کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ ئەکەوێتە پشتی گردی سەیوانەوە.
گردی گوڵان : پێشی دەڵێن گردی مامەیارە، چونکە لەسەر ئەو گردە نێژراوە پشتی کارێزی وەستا شەریف.
گردی گاوران : پێشی دەڵێن گردی ئەڵەمانەکان، چونکە گۆرستانی گاورەکانە، لە پشتی گردی شێخ حسێنی قازییەوە.
گردی هۆمەرە کوێر: لە نێوان گردی سەیوان و گوندی قرگەدایە.
گردی سەلیم بەگ: لەپشتی گردی گاورانەوەیە لەسەر ڕێگای قڕگە.
گردی کانی شەکراو : لە پشتی گردی سەلیم بەگەوەیە.
گردی سووتاو یـــان گردە گڕوێ : شوێنی کانی بەردی مەڵکەند ییەکانە، دەکەوێتە پشتی تانکی ئاوەکەی سەروو شار. تەنیشت (گوندی ئەڵمانی ئێستا).
گردی ساڵحی مەحمود تەنیشت گردی دەباشان بەرەو ڕۆژهەڵات (نزیک گوندی ئەڵمانی ئێستا).
گردی دەباشان: ئەمیش لە تەنیشت گردی ساڵحی مەحمودەوەیە. (شوێنی میوانخانەکەی ئێستای جەلال تاڵەبانی)
ناوگردانی خواروو پشتی سەروو کوردساتی ئێستا نزیک دەربەندەکەیە.
ناو گردانی سەروو : کە پێی دەڵێن دۆڵە میران لە پشتی ناوگردانی خوارەوەیە.
گردی کانیە بەهارە: ئەم گردە دەکەوێتە پشتی دۆڵە میران.
گردی جۆگا : لە بەرامبەر شەخسی شێخ جافرەوەیە. شوێنی سەرۆکایەتی گشتی تەندروستی و بەرامبەر تەنیشت خەستەخانەی مناڵان. ئێستا کراوە بە گەنجینەی دەرمان.
گردی فەقێیان : لە پشتی مزگەوتی کانی ئاسکانە و وەختی خۆی فەقێکان و مەلاکان یاریان تێدا کردووە. ئێستاکە شوێنی مزگەوتی شافیعی و تەلاری ئازادی مۆڵ بەرامبەر پارکی ئازادیە.
گردی شێخ ئەحمەدی هندی : ئەم گردە بەرامبەر بەرامبەری کارێزە ووشکە لە پشت بەنزینخانەکەی شێخ ئەحمەدی هندیە.
گردی قۆریە شکاو : لە پشتی ئاوی قۆریە شکاوەوەیە، واتا لە بەرزاییەکانی پشتی گەرەکی شۆرش.
گردی غاباتەکە : ئەمیش گردی ماڵی پارێزگارە (محافڤ).
گردی مسکێنان : لە پشتی شەخێی ئابڵاخەوەیە.
گردەکان ـ کە گردی (رعایە شەباب و ئەو ڕیزە گردە کە پێیان وتوون و دەڵێن گردەکان.
گردی گەورە : ئەو گردی گەورەیەیە لە پشتی ڕعایە شەبابەوەیە.
گردی کەر تڕێنەکە : لەبەردەمی خانووەکانی کارگەی جگەرەکەوەیە، پشتی مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەکە لەسەر جادەی سالم.
گردی موشیراوا : لە پشتی کارگەی سەهۆڵی قەندیل و خوار مۆزەخانەکەیە پشتی تەلاری سالم.
گردی شێخ فەتاح : بەرامبەر گردی شێخ محێدینە کە گۆرستانە.
گردی شێخ محێدین : لە پشتی مۆزەخانەکەوەیە، کە گۆرستانە.
گردی گۆرە جوولەکە : سەرو جوولەکان و خوار یاریگای پەروەردەیی ئیدارە محەللیەوەیە، لە کۆندا گۆرستانی جوولەکان بووە.
گردی کاک ئەحمەدی بۆن خۆش : خوار گۆرە جوولەکە.
گردی شێخ هەباس : خوار جوولەکان.
گردی حاجــی مەلا عەلی : بەرامبەر دەباخانەکەیە. خوار دەستارەکە بە دەستە چەپدا شوێنی گەرەکی حاجیاوە.
گردی زێرینۆک : ڕێگە کۆنەکەی هەڵەبجە پێشی گردی کانی بــا، بە دەستە ڕاستا بەرەو تانجەرۆ.
گردی کانــی بـــا : دوای گردی زێرینۆکە.