(دمی شیرینە، بەڵێ ئەوە محەمەدە، هەمووی بەتامە، ئەمە خۆشەویستەکەمە، ئەمە هاوڕێکەمە، ئەی کچانی ئۆرشەلیم) گۆرانی گۆرانییەکان (گۆرانیەکانی سولێمان) 5: 16
لە دەقە عیبریە ڕەسەنەکەدا وشەی محەمەد (Muhummedim) وەرگێڕراوە بە (altogether lovely) واتە بەگشتی خۆشەویستە. کە لە ڕاستیدا ئەوە وشەی (Muhummed) ە وە پاشگری (im) ی بۆزیادکراوە کە لە زمانی عیبریدا بۆڕێزلێنانە.
محەمەد دڵخۆشکەرە هەروەک عیسا (دروودی خودایان لەسەر بێت)
(منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە) یۆحەنا 14: 16
(خۆشەویستان، بڕوا بە هەموو ڕۆحێک مەکەن، بەڵکوو ڕۆحەکان تاقی بکەنەوە، بزانن ئایا لە خوداوەیە، چونکە زۆر پێغەمبەری درۆزن هاتوونەتە جیهان) یەکەم نامەی یۆحەنا 4: 1
(ڕۆحی خودا بەمە دەناسنەوە: هەر ڕۆحێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە، ئەوە لەلایەن خوداوەیە) یەکەم نامەی یۆحەنا 4: 2
بەراوردی کە بە قورئانی پیرۆز 3:45 وە زۆربەی تری ئایەتەکانی قورئان، تیایدا عیسا (دروودی خودای لەسەر بێت) ئاماژەیە بۆ مەسیح.