قوربانی دووسەد کۆبوونەوەی بێ سەمەرت بم
حەیرانی بودجەی تێروپڕی وەک قەتەرت بم
کاتێ کە مەعاش دوا ئەکەوێ سێ مانگی لەسەر یەک
هەرخۆم بەفیدای سەبر و پشووی شەعبی مەڕت بم
ئەو نەوتەی هەموو ڕۆژێ کە دەڕواتە غەریبی
پێم خۆشە منیش وەک حەلیفی بێ خەبەرت بم
حیقدێک کە ڕەقیب فیلمی منی پێ ئەسوتێنێ
زوڵمیشە قەینا بەقوربانی زوڵم و جەورت بم
ئەحبابی ڕیا هەموو مونتەزیری لوتفی جەنابن
یاخوا بەفیدای عیلاقاتی دەوروبەرت بم
هەر کوردە لەناو پاسا ئەترشێتو ئەڵێت
قوربانی گەراجی پڕ درعو پڕ هەمەرت بم
لەوسەر کە هاتیت چەند ڕووتو ڕەجاڵ بویت
قوربانی کۆشکو تەلاری ئەمڕۆو ئەمسەرت بم
د. شێرکۆ عەبدوڵڵا