لە 06-02-1982 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی لە سلێمانی تەواوکردووە، دەرچووی بەشی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانییە لە ساڵی 2006-2007، ئێستا وەک مامۆستا لە گوندی تەگەرانی ناوچەی شارباژێر کاری دەکات و بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی تەگەرانە. زمانەوانێکی شارەزا و کارامەیە، هەروەها وەک هەواڵسازی وەرزشی کاردەکات.