رووداوەکانی ئەو دواییانەی باکووری کوردستان کۆمەڵکوژیەکی نوێیە کە لە لایەن دەوڵەت و حکومەتی تورکیا ڕو دەدات.
کەش و هەوایی سەپێندراو بە سەر گەلی کوردستان کۆکراوەی زخت و زۆری دەیان ساڵەیە کە دوا بە دوایی دامەزرانی حکومەتی تورکیا بە سەر گەلی کورد و باقی نەتەوەکانی تر داسەپاوە. دەسەڵاتدارانی تورک جاری یەکەمیان نیە کە کۆمەڵکووژی دەکەن، کۆمەڵکووژی ئەرمەنەکان، ڕوداوێکی دیارە کە ئیمرۆ جیهان بە فەرمی دەناسێت، بێ گوومان ئەگەر ئەمرۆ ئەرمەنەکان وڵاتێکی بە فەرمی ناسراو و ڕێوەبەری سەربەخۆیی خویان نەبا، باسی ئەو کۆمەڵکووژیەش نەدەکرا.
رێک هاوکات لە گەڵ ئەو کۆمەڵکووژیە، گەلی کوردیش کەوتە ژێر هەرەشەی لە ناو بردن و بە هەزاران کەس بوونە قوربانی، بەڵام چۆن گەلی کورد خۆرێوەبەری نەبوو کە لێپرسینەوە لەو ڕوداوە تاڵە بکات، کارەساتی سەپێندراو بە سەر گەلی کورد پەردەپۆش کر.ا
دوابەدوایی هەڵوەشانەوەی عوسمانی و دامەزرانی تورکیا، بریار بوو دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کورد دابمەزرێ، بەڵام حکومەتی تورکیایی نوێ و وڵاتانی زلهێزی ئەو سەردەمە بە ڕێککەوتنی خۆیان، ئەو مافەی گەلی کوردیان زەوت کرد و ڕێگەیان کردەوە بو حکومەتی تورکیا کە بە کوشتن، تیرۆر، کۆچبەر کردن، ئا سیمیلاسۆن و هتد هەوڵەکانی بۆ لەناو بردنی گەلی کورد درێژە بدات، بە شێوازێک کە ئەو کۆمەڵکووژی و سیاسەتی لە ناوبردن تائێستاش درێژەی هەیە..
هەوڵی تیرۆر و ژینۆسایدی گەلی کوردستان مێژووی دەگەرێتەوە بۆ دامەزرانی تورکیا و تا ئیمرۆش درێژەی هەیە، گەلی کوردستان بۆ پاراستنی خۆیی دەستی داوەتە بەرخودان و تائێستا چەندین جار شۆرشی کردوە.
دواین هەوڵەکانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و دەستەبەر کردنی مافەکانیان بە پێشەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارت و لایەنی سیاسی کورد لە ناوخۆیی باکوری کوردستان بە دەست پێ کردنی پرۆسەی ئاشتی پێی خستە قۆناغێکی نوێ و هیوایی ئەوەی بەخشی کە دەوڵەتی تورک وازی لە سیاسەتی ئینکار و لە ناو بردنی گەلی کورد هەڵگرتوە و دەخوازێ کۆتایی بە شەر و چەوساندنەوە بێنێت، بەڵام بە هێرش کردنی سەر لە نوێی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بو سەر گەلی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەرکەوت کە ئەو دەوڵەتە هیچ باوەری بە مافی مرۆڤ و مافی ژیانی ئازادی گەلان نیە.
هاوکات لە گەڵ برۆسەی ئاشتی، دەوڵەتی تورکیا دەستی کرد بە زیادکردنی پایگا نیزامیەکان، دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان هاوکات زەخت و زۆری بۆ سەر خەڵکی سڤیل.
بە چر بوونەوەی شەری سوریا کە کوردان توانیان ناوچەکا نی خۆیان بپارێزن و ڕێوەبەری خۆیان دروست کەن،دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی زیاتر کرد. بۆ پێش گرتن لە بەرەو پێش چوونی کوردەکان دەستی دایە یارمەتی هێزە تیرۆریستەکانی وەک داعش، جبهە النصرە و هتد، چەندین جار ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ناوچە کوردیەکان کە ئێستا لەلایەن خۆدی کوردەکان بەرێوە دەچن لە سوریا.
هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی لە تورکیا قۆناغێکی نوێ بوو کە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا چڕتر کردەوە، گرتن و زیندانی کردنی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (ە د پ)، دەستبەسەر کردنی زیاتری ڕۆژنامەوانان، داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تویتێر- یوتیوب، لە کارەسات بارترین حاڵ دا نانەوەی بۆمب لە متینگەکانی هەڵبژارنی پارڵمانی (ە د پ) و کوژرانی دەیان کەس بوو کە شارەکانی سوروج و ئامەد دیارترین نمونەی ئەو کردەوە دژەمرۆڤیەی حکومەتی تورکیان.
دوایی ئەوەی کە گەلی کورد زۆرترین دەنگی خۆێان دایە پارتی دیموکراتیکی گەلان و پارتە تورکەکان دەنگیان نەهێنا لە کوردستان، حکومەتی تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند کە باوەریان بە پرۆسەی چارەسەری نیە و لە وڵاتی تورکیا تەنیا یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک ئایین هەیە
ئێستاکەش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ دژوارتر دەبن و دەستیان داوەتە کوشت و بری زیاتری کوردستانیان. لە تەواو ناوچەکان قەدەخەی هاتوچۆ ڕاگەیاندراوە و حکومەتی سەربازی لە ئارا دایە. ڕێگەی هاتوچۆ و ژیانی خەڵک وەستاوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردو بە سەدن خەڵکی سڤیل بە تەقەی ڕاست و خۆیی هێزە سەربازیەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە، کە زیاتری کوژراوان مناڵن. ئەو هێزانە بە ڕۆژی ڕوون چالاکانی ناودار تیرۆر دەکەن کە تاهیر ئیلچی نموونەیێک لەو کارەساتەیە. بە دەیان ئەندام و چالاکی سیاسی سەر بە پارتە کوردیەکان دەستبەسەر کراون.
رۆژانه خەڵک لە سەر شەقامەکان دەدرێنە بەر هێرش و ئازار دەدرێن. ئەوە لە کاتێک دایە کاتێک مرۆڤێک چ تاوانبار چ بێ تاوان دەستبەسەر دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک مافی ئازاردانی گیراویان نیە.
گەمارۆیی سەر شار و خڵک بە ڕادەیێکە کە ژیانی ئاسیان وەستاوە و ئێستا لە بواری خۆراک، دەرمان، ئاو و برق توشی کێشە بوون و هەر کات ترسی ئەوە هەیە کارەساتی مرۆڤی ڕوبدات.
هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چەکی قوورس هێرشیان کردۆتە سەر شارەکان و ڕێک شێوەی شەری سوریا لە باکوری کوردستان بەر چاو دەکەوێ. بە تۆپ و تانک هێرش دەکرێتە سەر ماڵ و کۆڵانی خەڵک و گوند و شارەکانی کوردستان تەواو وێران بوون، لەو تۆپباران و هێرشانە دا مال و خانویی خەڵک، قوتابخانەکان، دەرمانگاکان و ئاسەوارە کۆنەکان کراونەتە ئامانج و وێران دەکرێن، خەلک بە زۆری کۆچبەر دەکرێن و هەولی ئاوارەکردن و تواندنەوەی زیاتری گەلی کورد دەدرێت..
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردو وەک ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا باسی دەکەن دەهەزار سەربازیان ناردوە و دەستیان داوەته گەمارۆدانی خەڵک. لەو چەند ڕۆژەدا زیاتر لە 50 کەسی سڤیل کوژراون، کە منالێش لە نێو کوژراوان دایە، دەوڵەتی تورکیا کوژراوەکان وەک ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان باس دەکات، لە حاڵێک دا ئەوە دوورە لە ڕاستی و کوژراوەکان تەنیا خەڵکی سڤیلن.
حکومەتی تورکیا لە درێژەدان بە پێشێل کاریە مرۆڤیەکانی دا چەندین سەرۆک شارەوانی کە هەڵبژاردنی خەڵک دا هەڵبژێردراۆن دەستبەسەر کردوون و ڕەوانەی گرتوخانە کردوون..
ئەندام پارڵمانانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەڵان تەهدید بە کوژران کراون و چەندین کەسیان بە هێرشی ڕاستەوخۆیی ئەرتەشی تورکیا بریندار کراون.
دەوڵەتی تورکیا لە سەرەتایی دامەزرانیە تاوانگەلی دژەمرۆڤی ئەنجام داوە و لە سەرەتایی دروست بوونی ئەو دەوڵە تە گەلی کوردستان کەوتۆتە بەر هێرش، کۆمەڵکووژی دەرسیم و دیاربەکر لە دەیەی هەشتا و نەوەدەکان نمونەی دیاری ئەو تاوانەن
سەدان چالاکی سیاسی، مەدەنی، ڕۆژنامەنووس کەوتونەتە بەر تیرۆر و وەک پەروەندەی بێ سەرئەنجام ناوزەد کراون چەوساندنەوە و ئازاری خەڵکی کورد سیاسەتی دیاری ئەو دەوڵەتە نوێیە بووە کە ئامانج لێی لەناو بردنی و پاکتاو کردنی ئەو گەلە بووە، هەزاران گوند چۆڵ کراون و لە ناو چوون، بە ملیۆنان خەڵک ڕاگوێزی بە زۆری ناوچە تورکیەکان کران بۆ ئەوەی بتوێنە و ناسنامەی خۆیان لە بیر بەرنەوە.
بە سەدان چالاکی سیاسی ڕاگوێزی زیندان کران، بەشی هەرە زۆریان لەناو زیندانەکان داکوژران، ئەوانی تریش بە درندانەترین شێوە شکەنجە دران، ئەحمەد تورک و لەیلا زانا(دو پارڵمانتاری ئێستاکەی کوردان لە پارڵمانی تورکیا) دیارترینی ئەو کەسانەن کە ڕوبەروی دژوارترین شکەنجەکان بوونەوە.
زمان و کلتوری گەلی کورد قەدەخە کرا و بە هەزاران کەس بە هۆیی پاراستنی کلتوری خۆیی و ئاخافتن بە زمانی کوردی کوژران و ڕەوانەی زیندانەکان کران.
هەر چەشنە چالاکی و داکۆکی کردن لە مافە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان وەک تاوان دەناسرێ و هەر کەس لەو چوارچێوەیە چالاکی بکات ڕوبەروی زیندان دە بێتەوە. هەر چەشنە باس کردن لە مافەکانی گەلی کورد قەدەخە و بەو هۆکارانە تا ئێستا بە سەدان کەس کوژراون و گیانیان لەدەست داوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی ئەندام لەو دو ناوەندە ئاگاداری هەموو ئەو ڕوداوانەن، بەڵام هیچ هەڵوێسەتێکیان لە هەمبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکیا نەبووە.
ئەساسی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا ئەو جۆرەی کە ئاماژە دەکرێت بۆ پاراستنی ئاشتی، ئازادی، پێکەوە ژیانی، پاراستنی کرامەتی تاک و بەکۆمەڵی مرۆڤ و کۆماڵگاکان، وەک هەویی و یەکسانی مرۆڤەکان بە دور لە هەر چەشنە پاکتاوی ڕەگەزی، نەتەویی، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەموو ئەو ئامانجە مرۆڤیانەی پێشێل کردوە.
تورکیا خوازیاری ئەندامەتی لە یەکێتی ئەوروپایە و یەکێتی ئەوروپاش باسی ئەوە دەکات کە دەخوازێ تورکیا وەک ئەندام بگرێت، بەڵام ئەساسی ئەو یەکێتیە بو دیموکراسی، ئازادی، پاراستنی مافی تاک و نەتەوەکانە، لێره پرسیار دەکرێت کە چۆن دەبێت یەکێتیەک داخوازی مافی ئینسانەکان بێت بەڵام چاوی لە تەواوی تاوانەکانی تورکیا بەستوە و زۆربەی جارەکان یارمەتی دەری سەرکوتەکانی تورکیا بووە دژی گەلی کوردستان.
چۆن دەکرێت باسی یەکسانی، پارێزراو بوونی کەرامەتی ئینسانەکان، مافەکانی مرۆڤ بکرێت، هاوکات پشتیوانی لە وڵاتێک بکرێت کە تاوانی دژە مرۆڤی ئەنجام دەدات.
چۆن دەکرێ نەتەوەیێک کە زیاتر لە 50 ملیۆن کەسە لە هەموو مافەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆیی بێبەش کراوە، لە کاتێک دا ئەو مافانە سەرەتایترین مافی هەر تاک و نەتەوەیێکە.
بەرپرسیاری سەرەکی ئەو تاوانانەی کە دژ بە گەلی کورد لە تورکیا ئەنجام دەدرێت، تورکیا و فاشیزمی چەقاوی ناو گەلی تورکە، بەڵام لە دەرەجەی دوهەم دا ئەو جۆرەی دیارە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی ئەندام لەو دو ناوەندەن تاوانبارن، کە زوڵم و زۆری ئەو دەوڵەتە دەبینن بەڵام بێهەڵوێستن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی مەحکوم کردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا، ڕخنە لە نەتەوەیەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان دەگرێت، کە چاویان بەسەر ئازارەکانی گەلی کورد داخستوە و ئێش و ئازار و پاکتاو بوونی ئەو گەلەیان بۆ گرینگ نیە و پەردەپۆشی دەکەن.
ئێمە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەخوازین ئەو ناوەندانه گوشار بێنن بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئەو هێرش ۆ کۆمەڵکوژیە ڕاوەستێنن، ڕاوەستانی پاکتاوکردنی گەلی کورد تەنیا بە فشاری ڕاستەقینەی ئێوە بەدی دێت و دەتوانرێ کۆتایی بەو تاوانە بێت، گەراندنەوەی دەوڵەتی تورکیا لەو تاوانە دژە مرۆڤیانە تەنیا لە حاڵەتێک دا بەدی دێت کە ئێوە تورکیا وادار کەن کە ڕێز لە بەها مرۆڤیەکان بگرێت، ناسنامەی کوردستانیان بە فەرمی بناسێت
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان