لەم چەند ڕۆژەی ڕابوردودا چەند هەواڵێک بڵاو بونەتەوە دەربارەی پەیوەندی من و بزوتنەوەی گۆڕان.
لێرەدا دەمەوێت ئەوە ڕون بکەمەوە کە من هیچ قسەم بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ هیچ لایەنێکی میدیا نەکردوە و کەسیشم نەکردوە بە وەکیل لەجیاتی من قسە بکات.
ئەگەر هەر باس و خواستێکشم هەبێت لەگەڵ برادەرانی خۆم لە بزوتنەوەی گۆڕاندا، من هەر پشتگیری بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کاک نەوشیروان مستەفا دەکەم.
هشیار عابد
24-12-2015