شوێنەواری مێژوویی دێهلوڕان، گۆران و چەغائاهوان، بە شێوەی نایاسایی لەلایەن کەسانی “هەلپەرست”ـەوە هەڵئەدرێتەوەو ئەمەش نیگەرانیی لای لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارەساتێکی گەورە ڕودەدات1شوێنەوارناسان دروست کردووە.
هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، هەڵدانەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە، بەهۆی “کەمیی پاسەوان ” لەو شوێنەوارەەوە بووە.
ئاسەوارناسان بارودۆخی ئەو شوێنەوارە دەگمەنە مێژووییەیان “ئاڵۆز” وەسف کردووەو لەو باریەوە ڕایانگەیاندووە: “شاری ئیلام لە ڕیزی ئەو شوێنانەدایە، کە ئاسەوارەکانی بەتاڵان دەبردرێت”.
ئەردەشیر جەوانمەردزادە، شوێنەواری مێژوویی دێهڵوڕانی “کون کون کراو” وەسف کردووەو بە هەواڵدەریی CHNی ڕاگەیاندووە: “تەپۆڵکەی گۆران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هەڵدراوەتەوەو ئەو کەسانەش بەهۆی بێ چالاکیی پارێزوانانی شوێنەوارە مێژووییەکان هەست بە مەترسی ناکەن”.لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارەساتێکی گەورە ڕودەدات2
تەپۆڵکەی گۆران، یەکێک لە سەرەکیترین ئاسەواری چاخی نوێی بەردین لە بەخشی هەلیلانی شارستانی شیروانی چەرداوڵ هەڵکەوتووە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆی ڕازیی کرماشان لەمەڕ بارودۆخی ئێستای شوێنەوارەکانی کوردستان بە توندی ناڕەزایەتیی دەربڕیوەو هۆشداریی داوە، کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە، لە ماوەی داهاتوودا ئەو شوێنەوارانە هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە.
دەگوترێ، کە لە ئێستادا تەپۆڵکەی چەغائاهوان، بۆتە کەلاوە و بەگوتەی ئاسەوارناسان ئەو تەپۆڵکەیە ڕۆڵێکی سەرەکیی لە ئاڵوێری ناوچەی زاگرۆس لەگەڵ ناوچەی میزوپۆتامیادا هەبووە.
مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، 284 پارچە ئاسەواری دەگمەن کە سکە، سەری پەیکان، جامێکی زێڕین، سێ پارچە ئاسەواری شکاو و چوار دانە مۆری هاوشێوەی سکە لە ئیلام دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئوستانی ئیلام، 736 شوێنەواری مێژوویی، 21 ئاسەواری مەعنەوی و چەندین شوینی تایبەتیی تێدا هەڵکەوتووە، کە بەشێکیان لە ڕیزی ئاسەوارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارەساتێکی گەورە ڕودەدات3میللییەکاندا تۆمار کراون.
سەرچاوە:لە سایتی کوردپاوە وەرگیراوە.