بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە ساڵی 2015 دا ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە زیاتر بووە و له و ساڵەدا 61 کەس لە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 397 هاوڵاتی تریش تربرینداربوونە، هەزار و 52 شۆفێریش دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی کانونی دووەمی 2016، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ئاماری ڕووداو و چالاکییەکانی ساڵی 2015 ی لە سنوورەکە بڵاوکردەوە.
بەگۆێرەی ئامارەکان، لە ماوەی ساڵی 2015 دا، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 44 کەسیان لە ڕەگەزی نێر بوونە و 17 هاوڵاتیش لە ڕەگەزی مێ بوون، بریندارەکانیش بریتی بوون لە 257 نێر و 140 مێ".
ئاماژ بۆ ئەوەش کراوە، لە ساڵی 2015دا،333 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراون، کە 105 یان بەهۆی خێرایی زیادەوە بووە و ڕوداوەکانیش بەمشێوە بوون،191 پێکدادان، 77 وەرگەڕان، 65 شێلان، له و ڕووداوانەشدا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە و 397 ی تریش بریندار بوون".
شوێنی ڕووداوەکانیش بەمشێوەیە خراونەتەڕوو: ڕێگای کەلار- سلێمانی53 ڕووداو، ناو شاری کەلار 108 ڕووداو، خانەقین 64 ڕووداو، کفری 18 ڕووداو، ڕێگای کەلار-کفری 41 ڕووداو، ڕێگای کەلار-خانەقین 49 ڕووداو".
باس لەوەشکراوە، ڕووداوەکان 543 ئۆتۆمبێل دروستیان کردوون، کە 45 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، 61 ماتۆرسکیل، 303 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 34 ئۆتۆمبێلی کرێ، بوون.
هەر لە ماوەی ساڵی 2015 دا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان 69 هەزار و 859 سەرپێچی تۆمار کردووە، هەزار و 52 ئۆفێر دەستگیرکراون، 16 هەزار و 955 ئۆتۆمبێلیش بەخێرایی زیادەوە بەر کامێراکانی چاودێری هاتووچۆ کەوتوون.
بەپێی ئامارەکە هۆکاری ئه و ڕوودوانە بریتی بوون لە : 109 خێرایی زیاد، 16 نەبوونی مەرجی شۆفێری و سەلامەتی، 122 پابەندنەبوون بە ڕێنمایی هاتووچۆ، 19 بەکارهێنانی ماددەی کحول و 67 هۆکاری تر.
- 03-01-2016