ئەمڕۆ 4ی کانونی دووەمی 2016، بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی عەمیدی هاتوچۆ (نەریمان عزیز فەقێ) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەفسەرو ڕێپێدراو و کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد، لەکۆنگرەکەدا ئامارو کارو چالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆساڵی 2015 خرایەڕوو.
له و کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەدا ڕائیدی هاتوچۆ بەختیار محەمەد عەبدڵڵا بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کردو دواتر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی وتاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی خوێندەوە.
دواتر نەقیبی هاتوچۆ کاروان محەمەد سدیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئامارو کاروچالاکییەکانی ساڵی 2015ی هاتوچۆی سلێمانی خستەڕوو.
لە کۆنگرەکەدا ئامارەکانی ساڵی 2015 ی هاتوچۆی سلێمانی خرانەڕوو بەجۆرێک 974 ڕووداو ڕوویانداوه و ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2014 کەمی کردووه و هاوکات داهاتی هاتوچۆ بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2015دا کەمی کردووە بۆ (55.325.578.000) دیناری عیراقی.
- 04-01-2016