شێر وتی: با گشت ئاژەلان کۆببنەوە و گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەم.
هەموویان هاتن، ڕێوییەک نەهات.
گورگەکە وتی: ئەی شێر، ڕێوی حەزناکات خزمەتی تۆ بکات. ئەگەر هات وانەیەکی باشی فێر بکە.
شێر ناردی بەدوای ڕێویدا و ڕێویان هێنا و شێر وتی: بۆ ئەم هەموو ئاژەڵانە ئامادەبوون بەڵام تۆ نەهاتی؟
ڕێوی وتی: زانیم نەخۆشیت، چووم دەرمانت بۆ پەیداکەم.
شێر وتی: ئافەرین. چۆن زانیت من نەخۆشم؟
ڕێوی وتی: زانیم چونکە من تۆم زۆر خۆش دەوێت وە ئەگەر سکی گورگێک بدڕیت و بیخۆیت، چاک دەبیتەوە.
گورگەکە وتی: ڕێوی، بۆچی وات بەسەر هێنام؟
ڕێوی وتی: بۆئەوەی فێرت بکەم لەگەڵ خۆشەویستی خۆت چی باس بکەیت.
شێر هێرشی بردە سەر گورگەکە و سکی دڕی.