ناسک و ئاواز و سەیران، سێ هاوڕێن، لەسەرەتای ئەم مانگەوە چێشتخانەیەکی کوردەوارییان بە ناوی "سێ خوشکان" لە سەرەتای شەقامی چوارباخ کردووەتەوە.
-ناسک نەسرەدین، 42 ساڵ، کە کچێکی سەڵتە و پێشتریش لە چەند شوێنێکی دیکە لە بواری دروستکردنی خواردندا کاری کردووە.
-ئاواز حیسام، 36 ساڵ، ئەویش شووی نەکردووە و لە چێشتخانەکەدا بە وەستا ئاواز بانگی دەکەن، چونکە ئەو خواردنەکان ئامادە دەکات.
-سەیران ڕەئوفی تەمەن 26 ساڵ هەرچەندە هاوڕێی ناسک و ئاوازە، بەڵام چیرۆکی ژیانی جیاوازە، چونکە دەرچووی بەشی ژمێریارییە.