ئامادەکردنی بۆ گرووپی زمانی ستانداردی کوردی لە فەیسووک: #سەریاس ئەحمەد#
-کاری ناتەواو :-بەو کارانە دەوترێت کە بە(بکەر، کار) واتایەکی تەواو نادەن بەدەستەوە، بەڵکو پێوستی بە وشەیەک یا بەشێکی تر هەیە واتاکەی تەواو بکات.کە پێی دەوترێت (تەواکەری کاری ناتەواو، بێ یاریدە و بەیاریدەی ئامڕازی پەیوەندی).
-لە زمانی کوردیدا کاری ناتەواو لە چاوگی (بوون) وەردەگیرێت، کە (تێنەپەڕ)ە لە ڕووی هێزەوە.بۆ دروستبوونی دەمەکانی کاری (ڕابردوو، ڕانەبردوو).
-کاری ناتەواو سێ جۆرە یا سێ بەشە لە زمانی کوردیدا:
1-(ە)کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا.
نم:- کوردستان ڕەنگینە.
ە:-کاری ناتەواوە بۆ کاتی ئێستا
2-(بوو) کاری ناتەواوە بۆ کاتی ڕابردوو.
نم:- گوڵەکە بۆنخۆش بوو.
بوو:- کاری ناتەواوە بۆ کاتی ڕابردوو
3-(دەبێت):-کاری ناتەواوە بۆ کاتی (داهاتوو-ڕانەبردوو).
نم:-کوردستان دەبێت بە دەوڵەت.
دەبێت :-کاری ناتەواوە بۆ کاتی داهاتوو-ڕانەبردوو.
_کاری ناتەواو بەم بەشە ئاخاوتنانە تەواو دەکرێت:-
1-بە (ناو) تەواو دەکرێت:-
نم:- ئەوە ئازادە.
2- بە (هاوەڵناوی چۆنێتی)تەواو دەکرێت:-
نم:-ترێ خۆشە.
3-بە (هاوەڵکار) تەواو دەکرێت:-
نم:- پێشەنگاکە شەممەبوو.
4-بە (چاوگ) تەواو دەکرێت:-
نم:-گەل چاوی لە سەرکەوتنە.
5- بە (جێناو) تەواو دەکرێت:-(جێناوی کەسی سەربەخۆ، جێناوی خۆیی، جێناوی نادیار، جێناوی پرس، جێناوی نیشانە):-
جێناوی کەسی سەربەخۆ:-
نم:-من بووم لە شانۆکەدا. کتێبەکە بە ئەوانە.
جێناوی خۆیی:-
نم:-ئەوە خۆت بوویت لە بازاڕ. گوڵەکە بە خۆتانە.
جێناوی نادیار:-
نم:-ئەوە فڵان بوو. پێنووسەکە بە فڵانە.
جێناوی پرس:-
نم:- ئەوە کێ بوو لە هۆڵەکەدا؟ پارەکە بە کێیە؟
جێناوی نیشانە:-
نم:-ئەوە ئەمە بوو لەناو پۆلەکەدا. ڕۆمانەکە بە ئەمانەیە.
کاری ناتەواو بەم شێوەیە دەکرێت بە (نەرێ):-
1-(ە) بە هاوەڵکاری نەرێی (نی) دەکرێت بە نەرێ.
نم:- ماستەکە ترشە. ماستەکە ترش نییە.
2-(بوو) بە هاوەڵکاری نەرێی (نە) دەکرێت بە نەرێ.
نم:- گوندەکە دڵگیربوو.گوندەکە دڵگیر نەبوو.
3-(دەبێت) بە هاوەڵکاری نەرێی (نا) دەکرێت بە نەرێ.
نم:-ئاسۆ دەبێت بە مامۆستا. ئاسۆ نابێت بە مامۆستا.