بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان، ئاماری ساڵی 2015 ڕاگەیاند و تێدا ئەوە خراوەتەڕوو لە ساڵی 2015دا لە سنوری گەرمیان، حەوت ڕوداوی کوشتن هەبووە و 832 حاڵەتی جۆراوجۆر ڕوویانداوە. عەقیدی یاسایی لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند" لە ساڵی 2015 لە سنوری گەرمیان (832)ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە و کە تێدا (7)ژن کوژراوە و (5) ژن خۆی کوشتوە و (19) حاڵەتیان سوتانە کە (9) ژنیان ماوە و (10) ژنیان گیانی لە دەستداوە، هەروەها لە م ساڵەدا (14) حاڵەتی خۆسوتاندن تۆمارکراوە و (6) ژنیان ماوە و (8) ژنیان گیانی لەدەستداوە ". ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا: " (771) حاڵەتی جۆراوجۆر لە ماوەی ساڵی 2015 تۆمارکراوە لە سنوری گەرمیان کە (600) سکاڵایان ڕگەزی مێ تۆماریکردوە و (171) سکاڵای تریان لە لایەن ڕەگەزی نێرۆ تۆمارکراوە و هەر ئەو ساڵەش 16 حاڵەتی لاقەی سێکسی تۆمارکراوە ". ناوبراو، وتیشی: لە ساڵی 2015 دا بەدواداچوون بۆ (229)حاڵەتی جۆراوجۆر لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان کراوە و (96)حاڵەتی بەدواداچوون تێدا بەردەوامە و (85) حاڵەتی چارەسەرکراوە و (30) حالەتی ئیحالە کراوە و (18)کەیسیشی داخراوە، هەر لەو ساڵەدا (20) حاڵەتی داڵدەدان تۆمارکاراوە و هەر (20)ی چارسەر کراوە ". لەمیعە ئەوەشی خستەڕوو" کوشتن و خۆکوشتن بەراورد بە ساڵی 2014 زیادی کردوە و سوتان و سکاڵا کەمیان کردووە و لاقە کردنی سێکسی و خۆسوتان زیادی کردووە و لە ساڵی 2015، (832) ڕوداوی جۆرو جۆر تومار کراوە و و بەراورد بە ساڵی (2014) کە (946) حاڵەت تۆمار کراوە، کەمی کردووە بە (114) حاڵەت.